نوچە-بی بی سی
عادل جەبیر،وەزیری دەرەوەی سعودیە دەڵێ:پێداگرین بەرامبەر بە جموجۆڵی ئێران لە ناوچەکە بوەستینەوە ،هەر بۆیە بۆ بەرگری لە خاک و خەڵکی خۆمان،بە هەموو شێوەیەک و بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئامرازێکی سیاسی،ئابووری و سەربازیدژ بە ئێران دەوەستینەوە.
وەزیری دەرەوەی سعودیە، لە میانەی پرێس کۆنفراسێکی هاوبەش لە گەل وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا،فرانک شتانمایێر، ئەم لێکدوانەی داوە و دەشڵێ:هیوادارە کە ئێران واز لە سیاسەتی دەست وەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچە،بۆ نمونە لوبنان،سوریە ،عێراق و یەمەن بێنێ.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی خۆیدا،عادل جەبیر “رۆڵی سەربازی ئێران لە سوریە”وەک بەربەستێک بۆ بەشداری تاران لە چارەسەری قەیرانی سوریە ناو دەبات و کۆماری ئیسلامی ئێران بە”داگیرکەری وڵاتانی عەرەبی لە سوریە”وەسف دەکات.