شیرین داوای لێبوردن دەكات

0

نوچە.نێت.mbc

 

هونەرمەندی میسری شیرین عەبدولوەهاب بەهۆی كردەوەیەكی نەشیاوەوە لە پرۆگرامی The Voice، ڕەخنە باران دەكرێت‌و، ئەحلام‌و سیرین عەبدولنورو غادە عەبدولرەزاق پشتگیری دەكەن.

ئەحلام‌ رایگەیاند” شرین ، من دڵنیام بەهۆی دڵە باشەکەتەوە بە بێ مەبەست ئەو کارەت کردوە ، ئەوەش بزانە لە هەموو نشتیمانی عەرەب جەماوەرەکەت خۆشیان دەوێیت ، بەڵام هەندی شتی دەوروبەری خۆمان گرفتمان بۆ دروستەکات کە من ئەزانم ئەوە ئەسڵی شیرین نیە ، بە ئەنقەست ئەو کارەی نەکردوە دڵی جەماوەرەکەی برەنجینێت”. 

شیرین عەبدولوەهاب، لە ئەڵقەیەكی پرۆگرامی The Voice، لەسەر كورسییەكەی پێڵاوەكانی دەنێت بە دووگمەی سورەكەی بەردەمیدا، بۆ ئەوەی ئاوڕ بۆ یەكی لە بەشداربووەكان بداتەوە، ئەمەش هەرایەكی گەورە دەنێتەوە. شیرین، دەڵێت: مەبەستی هیچ بێرێزییەك نەبووەو ئەو تەنها مامەڵەی لەگەڵ دووگمەكەی بەردەمیدا كردووە.

دەشڵێت: هەستم بە هەڵەی خۆم كردووەو، داوای لێبوردن دەكەم.

غادە عەبدولرەزاق دەڵێت: شیرین، پێویست بە داوای لێبوردن ناکات، من دڵنیام ئەو کارەت بە بێ مەبەست کردوە. ئەوەش دەزانم کە شیرین ئەو كارەی تەنها لە دڵپاكی خۆی كردووەو ویستویەتی بە جیاوازتر دەركەوێت. لە وەڵامی ئەو هونەرمەندانەشدا، شیرین وتی: سوپاس بۆ هەست‌و وشە جوانەكانتان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com