نوچە-رادیو فردا
هاوکات لە گەڵ سەردانی جێنڕاڵ ژوژێف دانفۆرد،فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل،ئەم دوو وڵاتە مانۆرێکی سەربازی هاوبەشیان دەسپێکرد.
بە پێی راپۆرتی میدیاکانی ئیسرائیل،ئەم مانۆڕە لە ژێر ناوی”ئاڵای شین” لەمڕۆوە،بۆ ماوەی دوو حەوتوو لە باشووری ئیسرائیل و لە یەکێ لە فرۆکەخانە سەربازیەکانی ئەم وڵاتە درێژەی دەبێ.
لە چەند بڕگەیەکی ئەم مانۆرە ئاسمانیەدا،چەند وڵاتێکی دیکە بەشداری و چاودێرییان هەیە،بەڵام وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل ئاماژەی بە ناوەکانیان نەکردووە.
نەتانیاهۆ،شەوی رابردووە رایگەیاندووە:ئیسلام بە خوێندنەوە وقەرائەتی شەڕانگێزانەوە،بۆتە گەورەترین مەترسی بۆ سەر جیهان.
هاوکات،وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش رایگەیاندووە کە ئێران بۆ پشتگیریی زیاتری تیرۆر وئاژاوەگێڕی لە رۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم و کەنارەی رۆژئاوا پلانی داڕشتووە.