عەبدولستار مەجید: دوای جه‌ژن لەگەڵ دەسەڵات ده‌ست به‌كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆكان ده‌كه‌ینه‌وه
نوچەنێت
عەبدولستار مەجید ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت بڕیارەکانی سەرۆکی هەرێم بەهەنگاوی ئیجابی دەزانێت و رایدەگەیەنێت دوای جەژن کۆبونەوە و گفتوگۆ لەنێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن دەستپێدەکاتەوە.
دوێنێ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەوەڵامی داواکانی ئۆپۆزسیۆن بەچەند بڕیارێکی گرنگ هیوای هێوربونەوەی زیاتری دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئاشتبونەوەی نیشتیمانی لەکوردستان دروستکرد، کەبریتی بوون رادەستکردنی تاوانباران و گێرانەوەی میزانیەی ئۆپۆزسیۆن و دەستگیر نەکردن بێ بڕیاری دادگا و نەهێشتنی سزا سیاسیەکان، لەبەرانبەریشدا لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن پێشوازیان لە بڕیارەکانی بارزانی کرد.
عەبدولستار مەجید ئەندامی مەکتەبی سیاسی و شاندی دانوستانکاری کۆمەڵی ئیسلامی، لە کۆبونەوەکانی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، لەلێداونێکی تایبەت بەنوچەنێت بڕیارەکانی سەرۆکی هەرێم بەهەنگاوی ئجابی دەزانێت و دەڵێت”هه‌ر چوار بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كه هه‌موویان بابه‌تی یاسایین، به‌هەنگاوی ئیجابی ده‌زانم، ئێمه به شێوه‌یه‌كی ئیجابی ده‌روانینه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ لاچوونی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگوكان، هیواداریشم حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست به‌جێ ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان بكات”.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن وابەستەدەکات بە جێبەجێکردنی بڕیارەکان و دەڵێت”بریاری گێرانه‌وه‌ی مینحه‌ی هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن جێبه‌جێ بووه‌و ئومێد ده‌كه‌م ئه‌وانی تریش جێ به‌جێ بكرێن، له‌كاتی ده‌ستكردن به‌جێ به‌جێكردنی بریاره‌كانی تریش، ئیمه دوای جه‌ژن ده‌ست به‌كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆكان ده‌كه‌ینه‌وه”.
عەبدولستار مەجید هۆکاری هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم بۆ ئەوەی داواکارییەکانی رووبەڕوو بکرێتەوە وا باس دەکات کە”سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له‌هه‌رێم و ئه‌ویش كاتی خۆی داوای ده‌ست پێكردنی كۆبونه‌وه‌ی نێوان ئۆبۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتی كردوه، به‌م هۆیه‌وه به پله‌ی یه‌ك ئه‌و به‌رپرسیاره له رزگاركردنی هه‌رێمی كوردستان له قه‌یران و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه، هیچ رێگایه‌كی تر نه‌بوو بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان، بۆیه به‌هیوای ده‌ركردنی ئه‌و بریارانه بووین”.
بۆ خوێندنەوەی بڕیارەکانی سەرۆکی هەرێم کلیک بکە…….
