جۆن کێری لە گەڵ نەتانیاهۆ ومەحمود عەباس کۆ دەبێتەوە

0

نوچە-رادیو فردا

جۆن کێری،وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە کە بە مەبەستی هێور کردنەوەی قەیرانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان،حەوتووی داهاتوو لە گەڵ بنیامین نەتانیاهۆ و مەحمود عەباس کۆدەبێتەوە.

ئەمە یەکەم جارە کە هەواڵی دیداری جۆن کێری لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەرێوەبەری فەلەستین پشتڕاست دەکرێتەوە.

جۆن کێری رێکەوت و شوێنی دەقیقی دانیشتنەکانی دیاری نەکردووە بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە بە ئەگەری زۆر ، رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو لە ئەڵمانیا کۆببنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com