نوچه‌نێت – دنیا ئه‌لوه‌ته‌ن
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند كه رێكخراوی داعش ده‌ستنوسه كتێبه كۆن و مێژووییه‌كانی كتێبخانه‌ی ئه‌وقافی پارێزگای نه‌ینه‌وایان به تاڵان بردوه.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن داعش ده‌ستی گرتوه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له كتێبخانه‌كه‌دا هه‌بوه له ده‌ستنوس و نه‌خشو نیگاره ئیسلامیه‌كان و ئه‌و دیوانانه‌ی كه بۆ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی زه‌نگیی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ده‌نوسه كۆنه‌كانی ئاینی جوله‌كه كه بۆ سه‌رده‌می ئه‌تابه‌كی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له شاری شرگاتی باكوری سه‌لاحه‌ددینی دراوسێی پارێزگای نه‌ینه‌وای باكوری رۆژئاوای عێراق.
هه‌روه‌ها داعش ئه‌و ده‌ستنوسه‌ی قورئانی پیرۆزی دزیوه كه به واژۆی نوره‌دین زه‌نگی به ئاوی هه‌نار نوسراوه‌ته‌وه ، ئاماژه به‌وه كراوه كه داعش ئه‌و ده‌ستنوسه به‌نرخانه‌ی به بارهه‌ڵگری ساردكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی گۆشت ، بۆ خاكی سوریا گواستوه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نرخێك بۆ به‌ها مێژووییه‌كه‌یان دابنێت.
له هه‌مان كاتدا داعش تابووتی شیت پێغه‌مبه‌رییان به تاڵان بردوه كه له داری گوێز دروست كراوه و به ئایه‌تی قورئانی پیرۆز رازێنراوه‌ته‌وه كه ئه‌میری ئه‌نده‌لوس به دیاری دابووی به شاری موسڵ، ئه‌مه جگه له چه‌ندین شتومه‌كی به‌نرخی تر كه هه‌رگیز نرخه‌كه‌یان ناخه‌مڵێنرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌بدولره‌حمان لویزی په‌رله‌مانتاری نه‌ینه‌وا داوای كرد كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی رازی ببێت له‌سه‌ر به‌شداری كردنی ئه‌فسه‌رانی نه‌ینه‌وا له ریزی هێزه ئه‌منییه‌كان له جه‌نگی دژی داعش بۆ خێرا كردنی پرۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵ.
لویزی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه یاسای ریشه‌كێش كردنی حیزبی به‌عس گرتونییه‌وه دوای كه‌وتنی موسڵ، كه دوای ساڵی 2003 به‌شداری شه‌ڕی دژی رێكخراوی قاعیده‌یان كردوه ، ئه‌وه‌شی وت كه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه كه ئه‌و ئه‌فسه‌رانه به‌شداری ده‌كه‌ن ، به‌ڵكو پێشتریش به‌شدارییان كردوه به‌ڵام هه‌ندێكیان به‌مدواییانه یاسای ریشه‌كێش كردنی حیزبی به‌عس گرتونیه‌وه.