نوچه‌نێت- ئه‌لعه‌ره‌بییه
رۆژنامه‌ی ۆل ستریت جۆرناڵ بڵاوی كرده‌وه، سوپای پاسدارانی ئێران په‌نابه‌ره ئه‌فغانستانیه شیعه‌كان به سه‌رباز ده‌كات و له جه‌نگی سوریا به‌كارییان ده‌هێنێت له به‌رامبه‌ر موچه‌یه‌كی مانگانه كه بڕه‌كه‌ی 500 دۆلاره، ئه‌مه جگه له پێدانی مافی مانه‌وه له‌و وڵاته.
به‌مشێوه كۆمه‌ڵگای هه‌ژاری شیعه‌ی ئه‌فغانستان بوه‌ته ئامانجی به‌سه‌رباز كردنی ئێران له جه‌نگی سوریادا، ئێران دۆسییه‌یه‌كی پڕی هه‌یه له به‌كارهێنانی دانیشتوانه شیعه‌كه‌ی ئه‌فغانستان كه ده‌توانێت راسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌رییان به‌هۆی خراپی باری گوزه‌رانییانه‌وه.
رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانیش ئاماژه‌ی به‌وه كردوه له راپۆرتێكدا كه زیاتر له 5 هه‌زار شه‌ڕكه‌ری ئه‌فغانستانی له‌پاڵ هێزه‌كانی ئه‌سه‌ددا ده‌جه‌نگن، كه راسته‌وخۆ ئێرا كردوونی به سه‌رباز و به شێوه‌یه‌كی گشتگیر ئه‌و كه‌مینه هه‌ژار و په‌نابه‌ره‌ی شاره‌كانی ئێرانی قۆستوه‌ته‌وه و به‌كاریهێناون.
شه‌ڕه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی ناوچه‌ی نێوان هه‌رسێ پارێزگای دیمه‌شق و ده‌رعا و قنه‌یتره كه به سێگۆشه‌ی مه‌رگ ناسراوه ، تێوه‌گلانی سه‌دان شه‌ڕكه‌ری ئه‌فغانستان ده‌سه‌لمێنێت كه هاوشانی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د شه‌ڕییان كردوه، ئه‌مه جگه له‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆنه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو ده‌بوونه‌وه و وێنه‌ی ته‌رم و پرسه‌ی ئه‌و شه‌ڕكه‌ره ئه‌فغانستانییه كوژراوانه‌ی پیشان ده‌دا كه له شه‌ڕی به‌رگری له ئه‌سه‌د كوژرابوون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه هه‌واڵییه فارسی زمتنه‌كانه‌وه كۆكراونه‌وه ، له ساڵی2013 ه‌وه 113 هاوڵاتی ئێرانی و 121 په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی و 20 په‌نابه‌ری پاكستانی له شه‌ڕه‌كانی سوریا كوژراون .