وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا:دابەش بوونی سوریە چاوەڕوانکراوە

0

نوچە-رادیو زمانە

فرانک ڤالتر شتاینمایێر،وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کە سەردانی تارانی کردووە،داوا لە تاران دەکات کە لە نفوزی خۆی لە سوریە،بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی ئەم وڵاتە،کەلک وەربگرێ.

شتانمایێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێراندا،دەڵێ:دابەش بوونی سوریە چاوەڕوانکراوە.

شتانمایێر دەشڵێ:ئێران دەبێ لە سوریە رٶڵێکی ئەرێنی بگێڕێ  وبە بێ ئێران ،ئێمە لە سوریە بە هیچ ئەنجامیک ناگەین.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا  هەروەها گوتویەتی :دەبێ هەر چی زووتر پرۆسەی سیاسی بۆ چارەسەری قەیرانی سوریە دەست پێ بکات.

هاوکات جەوادی زەریف،وەزیری دەرەوەی ئێرانیش،باس لە هەوڵەکانی ئێران بۆ چارەسەری قەیرانی سوریە دەکات بە بی لەبەرچاوگرتنی پێش مەرجی وڵاتانی رۆژئاوایی و تورکیا.ئەمەش لە کاتێکدایە کە کەماڵ خەڕازی،سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتێژیکی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەم کۆنفراسە رۆژنامەوانیەدا رایگەیاندووە کە بەشار ئەسەد بۆ ئێمە هێڵی سوورە  ورامانگەیاندووە کە دەبێ بمێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com