جەواد زەریف:هەوڵەکانی سعودیە بۆ سڕینەوەی ئێران دەبێتە هۆی خوێنرێشتنی زیاتر

0

نوچە-رادیو فەرەنسە

محەممەد جەواد زەریف،وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران،لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ فرانک واڵتێر شتاینێر ،وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە تاران وێڕای ئاماژەدان بە بارودۆخی ئێستای سوریە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،سعودیەی بەوە تاوانبار کرد کە هەوڵی سڕینەوەی ئێران دەدات لە ناوچەکە.

جەواد زەریف جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە هەوڵەکانی سعودیە بۆ سڕینەوەی ئێران لە ناوچەکە، دەبێتە هۆی خوێنرێشتنی زیاتر و قووڵتر بوونەوەی قەیرانەکان و ،دەبێ پێش بەم رەوتە بگیردرێ.

زەریف لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێ:ئێران بە دوای سڕینەوەی سعودیە لە ناوچەکە نییە،بەڵام رێگە نادات کە سعودیە بەرامبەر بە ئێران وەه سیاسەتێک بگرێتە بەر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com