نوچە.نێت.lbceurope
قەدی دارەکان چیرۆکی منالە مردوەکانی گوندی تاناتوراجا-ی هەڵگرتوەو ، بۆتە شوێنی ناشتنیان.
خەڵکی گوندی ناتاتوراجا، مناڵە مردوەکانیان لەناو قەدی دارەکاندا دەنێژن ، هەر بۆیە ئەومناڵانەی کە دەمرن یان دانیان دەرنەهاتوە خەڵکی گوندەکە لەناو لق وپۆی دارەکاندا دەیانێژن .
بە بروای دانیشتوانی ئەم گوندە ، پیێان وایە کە رەشەبا رۆحی مردوەکە لەگەڵ خۆی دەبات، دەڵێن ” بۆ هەر خێزانێک دەکرێ منالە مردوەکانیان لەناو قەدی دارە زیندوەکاندا بنێژن ، بۆ ئەوەی دوای چەند ساڵێک دارەکان، یان سروشت سود لە لەشی مناڵە مردوەکە وەربگرێت ، کە دەکرێت لەشی شی بکرێتەوە و قەدی دارەکە هەڵبمژێت و رەشەبا رۆحیان لەگەڵ خۆی دەبات”.
خەڵکی گوندەکە هەڵ دەستن بە ووشک کردنەوەی چڵە دارەکان منالە مردوەکە دەپێچن بەپارچە قوماشێک، دواتر قەدی دارەکە کون کون دەکەن و هێلکەی تێدەکەن، چونکە بە بروای ئەوان هێلکە رەنگی سپیە ، هێلکە بەڵگەی بێگوناهیە لای ئەو گوندە، ئەم رۆحەش رۆحێکی بێ گوناهە.
لە کۆتاییدا کونی سەر قەدی دارەکە بە گەڵای پانی دارخورما دەگرن و مردوەکە دادەپۆشن، بە قەدی دارەکەی دەسپێرن، دواتر بە تێگەشتنی ئەوان لەلایەن سروشتەوە لەشی هەڵدەمژرێت .


