نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
دوێنێ ئێواره باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه ستراتیژییه‌تی روسیا و ئێران له سوریا سه‌ركه‌وتوو نابێت ، دووپاتیشی كرده‌وه كه تاكه چاره‌سه‌ر له رێگه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی و حكومه‌تێكی شه‌رعی گشتگیره‌وه ده‌بێت.
له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باشور ئه‌نجامیدا ، ئۆباما وتی ” له‌گه‌ڵ روسه‌كان له‌رووی ستراتیژیه‌ته‌وه نزیك نین له‌یه‌كتر، سه‌رۆك پۆتین پێیوایه كه به‌رده‌وام بێت له‌و كاره‌ی كه پێنج ساڵه ده‌یكات له پشتیوانی كردنی رژێمی ئه‌سه‌د ئه‌وا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شی وت كه ” زۆر به‌ساده‌یی ئێرانیش هه‌مان كار ده‌كات كه پێنج ساڵه به‌رده‌وامه له‌سه‌ری به ته‌واوی وه‌ك روسیا، به‌ڵام تیۆرییه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی سوریا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوه و نابێت”.
ئۆباما هه‌روه‌ها وتی ” ئێمه بڕوامان به جه‌نگی دژی داعش و گروپه توندڕه‌وه‌كانی تر هه‌یه به‌ڵام جه‌نگی ناوخۆیی ته‌نها كاتێك كۆتایی دێت ئه‌گه‌ر رێڕه‌وێكی سیاسی و حكومه‌تێكی شه‌رعی گشتگیر له‌ناو سوریا هه‌بێت”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا روونیكرده‌وه تاكه خاڵی تێگه‌یشتنی نێوان ئێمه و روسیا ئه‌وه‌یه كه چۆن فڕۆكه‌كانیان به‌یه‌كدا نه‌كێشن له هه‌مان ناوچه‌ی ئاسمانی سوریا.
ئۆباما داوای له ئێرانی و روسی و توركه‌كان و وڵاتانی كه‌نداو و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندارن كرد كه دابنیشن و سور بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت گۆڕانكاری سیاسی رووبدات له سوریا و ئه‌و قه‌یرانه مرۆییه‌ی كه له سوریا هه‌یه كۆتایی پێبهێنرێت و ژێرخانی ده‌وڵه‌تی سوریای یه‌كگرتوو رزگار بكرێت.