نوچە.نێت.RTL
ئەکتەری سینەمای چینی یان وین، چەن فەحسیکی پزیشکی ئەنجام دەدات، دوای ئەوەی ئیدارەی خەستەخانەی Ruili-ی جوانکاری پروپاگەندەیان بۆ بڵاوکردبویەوە کە یان وین نەشتەرگەری جوانکاری کردوە.
یان-ی تەمەن ٢٦ ساڵ ناسراوە بە انجیلا بیبی، بریاری دا کە چەند فەحسیکی پزیشکی ئەنجام بدات لەلای چەند دکتۆرێکی تایبەت، دوای ئەوەی کە پروپاگەندەیان بۆ کردوە کە گوایا جوانی دەم و چاوی بەهۆی نەشتەرگەرییەوەیە نەک بۆماوەیی.
وین رایدەگەیەنێت کە ” جوانی دەموچاوی و مەلامحی لە باپیریەوە بۆی ماوەتەوە کە خەڵکی ئەڵمانیا-یە وتیشی: بەهیچ شێوەیەک نەشتەرگەری جوانکاریم نەکردوە لە خەستەخانەی Ruili”.
دواتر ئەنجامی فەحسی پزیشکی دەرکەوت کە یان وین بە هیچ شێوەیەک نەشتەرگەری جوانکاری بۆ دەموو چاوی نەکردوە .
یان-ی هونەرمەند دەشڵێت” پێویستە ئیدارەی خەستەخانەی Ruili بە بری ٧٩ هەزار دۆلار قەرەبوم بۆ بکەنەوە دوای ئەوەی ئەو هەموو پروپاگەندانەیان بڵاو کردەوەتەوە بە بێ بنەما، چونکە بەهۆی ئەوانەوە توشی رەخنەو گرفتی زۆربومەتەوە”.
