شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی سیاسی: ئه‌مریكا فشار ده‌خاته سه‌ر عیراق بۆ دوورخستنه‌وه‌ی روسیا له جه‌نگی دژی داعش
نوچه‌نیت- ئیتیجاه پرێس
ئیحسان شه‌مه‌ری ، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری بیری سیاسی پێیوایه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات فشار بخاته سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به ئامانجی دوورخستنه‌وه‌ی روسیا له جه‌نگی دژی داعش له عێراق ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌كه‌ونه ژێر مه‌ترسی.
شه‌مه‌ری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی ” ئه‌مریكا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی به‌ده‌سته له عێراق تا ئاستی په‌كخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له وڵات، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه پارێزه‌ری پرۆسه‌كه‌یه له ساڵی 2003 وه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خواستی روسیا بۆ بۆ به‌شداری كردن له جه‌نگی دژی داعش له عێراق و سوریا یه‌كانگیر نیه”.
شه‌مه‌ری رونیشیكرده‌وه كه ” به‌شداری كردنی روسیا هاوشانی ئه‌مریكا له جه‌نگی دژی داعش ، ئه‌مریكا ناچار ده‌كات دان به هێزی روسیادا بنێت و ئه‌مه‌ش توانای ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م وڵاتانی جیهان ده‌خاته ژیر گومانه‌وه”، هه‌روه‌ها وتی ” عه‌بادی پێبه‌پێ له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌ڕوات كه روسیا دروستی كردوه ، به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌وی نابێته به‌شێك له‌و هاوپێمانێتییه چوارقۆڵییه‌له‌ناو عێراقدا ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كاره‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی سه‌ر به ئه‌مریكا له عیراق “.