نوچە-بی بی سی
ویلادیمیر پۆتین،سەرۆکۆماری روسیە خوازیاری هەوڵ و تیکۆشانی وڵاتانی جیهانە بۆ پێشگرتن لە هاتنی داعش لە ئەفغانستانەوە بۆ ناو خاکی ئەم وڵاتە.
پۆتین لەم بارەە گوتویەتی: حەوت هەزار هاووڵاتی لە کۆماریەکانی سەر بەیەکیەتیی سۆڤیەتی پێشوو،چوونەتە ناو ریزەکانی داعشەوە.
پۆتین هەروەها دەڵێ:سەبارەت بە هاوکاری وڵاتان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم،روسیە لە گەڵ هەر کام لە وڵاتانی سعودیە،میسر،ئۆردۆن وئیسرائیل وتووێژ و دانیشتنی پێکهێناوە.
بە وتەی چاودێرانی سیاسی،ئەم لیدوانەی پۆتین لەو راستایەدا تەعبیر دەکرێتەوە کە ناوبراو دەیهەوێ واپیشانی خەلکەکەی بدات کە سیاسەتەکانی لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە، پشتیوانی بەربڵاوی لێ دەکرێ.