تایبەت بە نوچە.نێت
دەمەوێ راکەم و لەم گەردوونە شێواوە نەمێنم
دەمەوێ پێکانم لە گوناهەکانی زەوی لێکەمەوە
هونەرمەند دیاری قەرەداغی بۆ نوچە.نێت رایگەیاند” تیکستی ئەم بەرهەمە کۆشکێکی تر،کە لەلایەن ئالان پەری-یەوە نوسراوە، یەکێکە لە دەقە شیعرییەکانی ناو دیوانەکەی”.
وتیشی: میلۆدی گۆرانییەکە لەلایەن خۆیەوە دانراوە، میوزیک ئەرێنجمێنت لە لایەن ئەفشین شوکوریە، ریکۆرد و ئیدیت و ماسترین لە ستۆدیو میترۆنۆم لە شاری سلێمانی کراوە بە دەستی هونەرمەندی میوزیسیان عەلی شەریفزادە-یە.
سەبارەت بە کلیپ کردنی کارەکە دیاری ئاماژەی کرد کە ” بەرهەمەکە بەشێکی لە ووڵاتی ئەڵمانیا وێنە گیراوە ، بەشەکەی تری لە کوردستان لەلایەن هەردوو وێنەگر سیروان محەمەد و ئەمجەد. دەرهێنانی سیروان محمەمەدە. چێنەر مۆنتاژی کارەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
قەرەداغی دەڵێت: سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە هاوکار بوون بۆ دروستکردنی ئەم بەرهەمەم، بەرێزان کاک سامان ئیبراهیم و هونەرمەندان سیروان محمەد و دەریا خالید و کۆمپانیای عێراق کۆم و کەناڵی کوردسات و ساتۆدیو میترۆنۆم و هەموو ئەو ژەنیارە بە توانایانەی کە لە میوزیکی ئەم بەرهەمەدا بەشدار بوون.
شایەنی باسە، ئەم بەرهەمە یەکێکە لەو کۆمەڵە بەرهەمەی کەلەم دواییەدا تۆمارکردوون .
