نوچه‌نێت- رۆژنامه‌ی سه‌دا
دیپلۆماتكارێكی پێشووی ئێران ئاشكرای كرد كه ئێران هاوكاری رێكخراوی تیرۆرستی داعشی كردوه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێداوه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئێران دووپاتی ده‌كاته‌وه ئه‌و دژایه‌تی داعش ده‌كات له عێراق و سوریا.
ئه‌بو فه‌زل ئیسلامی ، كه پێشتر له باڵیۆزخانه‌ی ئێران له تۆكیۆ كاری كردوه پێش جیابوونه‌وه‌ی له رژێمی ئێران له كاتی هه‌ڵبژاردنی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، دووپاتی كرده‌وه كه ئێران زۆرترین سوودی له بوونی داعش بینیوه، به بیانووی داعش توانیویه‌تی ده‌ستێوه‌ردان له عێراق و سوریادا بكات، سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاران به‌شێكی پێویست له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ داعش دابین ده‌كات.
ئه‌و دیبلۆماتكاره ده‌ڵێت ” 4 ساڵ له بانكۆك كارم كردوه ، به به‌رده‌وام داواكاری هه‌فتانه‌مان بۆ ده‌هات بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت بۆ فرۆكه‌كانی سه‌ر به سوپای پاسداران ده‌ربكه‌ین به مه‌به‌ستی پێدانی سوته‌مه‌نی له رێگایاندا به‌ره‌و كۆریای باكور بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌و وڵاته‌وه بۆ حیزبوڵا”.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شدا كه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی كردنی رووسیا به‌و جه‌نگه‌وه‌ی كه ئێران له سوریا به‌رێوه‌ی ده‌برد ، وتی ” مۆسكۆ ده‌یه‌وێت جێ ثێی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا توند بكات و بیپارێزێت ، تا ئێستا گه‌مه‌كه‌رێكی باشه و پێش ئێران و ئه‌وروپا كه‌وتوه له سوریا”.
هه‌روه‌ها وتی ” له رابردوودا له ماوه‌ی فه‌رمانره‌وایی سه‌رۆكی پێشووی ئێران محه‌مه‌د خاته‌می له بواری په‌یماننامه‌ی نه‌هێشتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی كارم كردوه، له‌و دانوستانانه‌دا به‌شدار بووم له‌گه‌ڵ ئه‌وروپیه‌كان كه پێیان ده‌وتین روسیا ته‌نها كاتێك له‌گه‌ڵتاندایه تا گیرفانتان به‌تاڵ ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵتاندایه”.
ئه‌وه‌شی وت كه ” ئه‌مرۆ روسیا گه‌مه‌ی خۆی ده‌كات و ده‌یه‌وێت ئیمتیازی قه‌یرانی ئۆكرانیا له كریمیا له ئه‌وروپیه‌كان وه‌رگرێته‌وه له‌لایه‌ك ، هه‌روه‌ها پێگه‌ی خۆی لی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قایم بكات له‌لایه‌كیتر، هه‌ر ئه‌ویشه تاران ده‌جوڵێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئێرانه‌وه گه‌مه‌كه بباته‌وه”.