بارزانی هەنگاوە گرنگەکانی دەستپێکرد و بڕیارە پێویستەکانی راگەیاند

0

بارزانی هەنگاوە گرنگەکانی دەستپێکرد و بڕیارە پێویستەکانی راگەیاند

رادەستکردنی تاوانباران، گێرانەوەی میزانیەی ئۆپۆزسیۆن، دەستگیر نەکردن بێ بڕیاری دادگا، نەهێشتنی سزا سیاسیەکان

نوچەنێت

وەک چاوەڕوان دەکرا بارزانی چەند بڕیارێکی گرنگی دەکرد، بەئاراستەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و رەواندنەوەی گرژیەکانی گۆڕەپانی سیاسی کوردستان، بارزانی بڕیاری رادەستکردنی تاوانبارانی رووداوەکانی مانگی شوبات و گێرانەوەی میزانیەی ئۆپۆزسیۆن و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بۆ دەستگیرکردنەکان و چارەسەری کێشەی سزادراوە سیاسیەکان رادەگەیەنێت.

لەو بڕیارەگرنگانەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دا هاتووە”ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌ دادگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌ و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ بڕیاری‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ژماره‌ 4 ساڵی‌ 2011 ده‌یانگرێته‌وه‌، له‌ رووداوه‌كانی‌ مانگه‌كانی‌ شوبات – ئایار پێویسته‌ راده‌ستی‌ دادگاكان بكرێن” و بڕیاریش دەدات کە”هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی‌ نییه‌ داواكراوێك داڵده‌ بدات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌رپرس ده‌بێت به‌رامبه‌ر یاسا”.

لەبارەی دەستگیرکردنەکانیش لەبڕیارەکانی بارزانیدا هاتووە”نابێت هیچ كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ رێوشوێنه‌ یاساییه‌كان بگیرێت و ده‌بێت له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ پارێزه‌ری‌ هه‌بێت و كه‌سوكاری‌ ئاگاداربكرێت له‌ گرتنی‌ و ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ تۆمه‌تی‌ یاسایی ده‌درێته‌ پاڵی‌ ده‌بێت له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێردا راده‌ستی‌ دادگای‌ تایبه‌تمه‌ند بكرێت بۆ دیاریكردنی‌ چاره‌نووسی‌”

هەر لەبڕیارەکانی بارزانیدا بڕیاری گێڕانەوە بودجەی ئۆپۆزسیۆن دراوەو تێیدا هاتووە”به‌رده‌وامبوون له‌ خه‌رجكردنی‌ سلفه‌ی‌ دارایی حزبه‌كانی‌ به‌شداربووی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان – عیراق، به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاری‌ له‌سه‌ر دابوو”.

هەروەها بارزانی بڕیاری دامەزراندنی لیژنەیەکی راگەیاند کە لەماوەی ٣٠ رۆژدا کارەکانی ئەنجامبدات بۆ چارەسەری کێشەی سزادراوە سیاسیەکان و لەو بڕیارەدا هاتووە”ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راده‌سپێرین به‌ پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ رێكاره‌ نایاساییه‌ كارگێڕییه‌كان ده‌رباره‌ی‌ سزادراوه‌ سیاسییه‌كانی‌ ئه‌ندامانی‌ ئۆپۆزسیۆن و پێویسته‌ لیژنه‌ی‌ ناوبراو كۆتایی به‌ كاره‌كانی‌ بهێنێت له‌ ماوه‌ی‌ 30 رۆژدا له‌ مێژووی‌ پێكهێنانی”.‌

بۆ خوێندنەوەی بڕیارەکانی بارزانی کلیک لەسەر وێنەکان بکە لەخوارەوە

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com