نوچە-رادیو فردا
سەرۆکۆماری فەرەنسە دەڵێ:دەستوەردانی سەربازی روسیە لە شەڕی ناوخۆی سوریە لە قازانجی ئەسەد نییە،ئەم دەستوەردانە رەنگە یارمەتی بە بەهێزبوونی حکومەتی بەشار ئەسەد بکات بەڵام لە ئەنجامدا دادی ئەسەد نادات.
ئەم قسانە ،نوێترین لێدوانی فرانسوا ئۆلاندە سەبارەت بە قەیرانی سوریە،کە ئەمرۆ هەینی لە دوای کۆتایی دانیشتنی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی یەکیەتیی ئەوروپا لە برۆکسڵ هاتە ئاراوە.
دەوڵەتی فەڕەنسە لە نەیارانی سەرسەختی بەشار ئەسەدە و بە شێوەی بەردەوام پێداگری لە سەر ئەوە کردووە کە ئەسەد لە ئایندەی سیاسی ئەم وڵاتە جێگای نابێتەوە.