ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان کۆ دەبیتەوە

0

نوچە-رادیو فردا

دوای ئاڵۆزتر بوونی ناکۆکی،هێرشی فەلەستینیەکان بە چەقۆوە بۆ سەر ئیسرائیلیەکان و خۆپیشاندانی توندوتیژیانەی قوربانیەکان،ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ هەینە دانیشتنێکی بە پەلە پێک دێنێ.

راپۆرتەکان باس لە ناردنی ژمارەیەک زۆر لە سەربازەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ یارمەتیدان بە هێزەکانی پۆلیس و هەروەها چەکداربوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی جوولەکە دەکەن بۆ بەرگری کردن لە خۆیان بەرامبەر بە هێرشی ئیسرائیلیەکان.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا،داوایان لە مەحمود عەباس،سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەرێوەبەری فەلەستین کردووە کە هێرشی ئاشکراو توندوتیژەکانی ئەم دواییانەی فەلەستینیەکان مەحکوم بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com