كۆسره‌ت ره‌سوڵ قورسایی كاره‌كانی ده‌خاته‌وه سه‌ر هه‌ولێر
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
كۆسره‌ت ره‌سوڵ قورسایی كاره‌كانی خۆی ده‌خاته سه‌ر هه‌ولێر و له رێگه‌ی خۆی و كوڕه‌كانییه‌وه، ده‌یه‌وێت پێگه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی جارانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌ستی كردووه به هه‌ڵمه‌تێكی مه‌یدانی، بۆ گه‌ڕانده‌وه‌ی پێگه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی جارانی له سنوری شاری هه‌ولێر، زانیارییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ له به‌رنامه‌یدایه، سه‌ردانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان بكات و له سه‌روی هه‌موشییانه‌وه چینی فه‌یر و هه‌ژاران، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، كه ئێستا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه، هاوشان له‌گه‌ڵ باوكی له جێبه‌جێ كردنی ئه‌و به‌رنامه‌دایه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، گومان ده‌كرێت ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی كادیره‌كانی پێشووی یه‌كێتی له سنووری شاری هه‌ولێر، په‌یوه‌نددار بێت به كۆسرەت ره‌سوڵه‌وه، وتیشی “چونكه له یه‌ك رۆژدا كۆسره‌ت ره‌سووڵ و بورهان سه‌عید سۆفی سه‌فه‌ری ئه‌وروپایان كرد، بۆیه گومان ده‌كرێت كه ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و كادیرانه‌ی یه‌كێتی، به ده‌ستی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بووبێت”.
چاودێرێكی سیاسی پێیوایه، كۆسره‌ت هه‌موو هه‌ولێك ده‌دات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی، وتیشی “ره‌نگه كۆتایی یه‌كێتی نزیك بووبێته‌وه، بۆیه ره‌نگه كۆسره‌ت بییه‌وێت به‌ر له هه‌ڵوه‌رینی یه‌كێتی، ئه‌و پێگه‌كه‌ی خۆی به ده‌ست بهێنێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان زیانی بۆ پێگه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر پارتی هه‌ست به‌م بابه‌ته بكات، دوور نیه كێشه بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ درووست بكه‌ن”.