نوچە.نێت.mbc
ئەکتەری تورکی بیرین سات لەگەڵ دەستەوتاقمی کار-ی درامای سوڵتانە کوسیم ،هولیا ئەفشەر لە میهرەجانی جیهانی Mipcom کە لە وڵاتی فەرەنسا بەرێوە چووئامادە بوون .
بیرین سات، بەهۆی تێچونی نرخی کراسەکەی جەماوەرەکەی خۆی کردوە بە دوو بەشەوە، هەندێکیان پێیان وایە کە رێک پۆشەو زۆرجوانە بەڵام لای ئەوانی تر بوەتە مایەی گاڵتەجار بەهۆی ئەوەی کە نرخەکەی زۆر گرانە و پێشتریش کەسێکی تر هەمان ئەم کراسەی پۆشیوە .
رۆژنامە تورکیەکان رایانگەیاند ” تێچونی نرخی کراسەکەی بیرین، دەگاتە ٣٠٠٠ هەزار یۆرۆ بەرامبەر بە ٦٠٠٠ هەزار دۆلای ئەمریکیە ئەمەش وایکردوە ببێتە گاڵتەجار لای جەماوەرەکەی” .
شایەنی باسە ، ئەم کراسە گران بەهایە پێشتر کریستین ستیورات پۆشیویەتی بۆ بەرگی گۆڤاری ماری کلیر-ی ئەمریکی.



