نوچە.نێت.lbceurope
بن دالهوس، نمایشكاری سویدی، چەند وێنەیەكی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوكردووەتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە ساڵێك بەسەر هەڵبژاردنیدا تێپەڕ دەبێت وەك خاوەنی جوانترین روخسار لەجیهاندا.
هەروەها دالهوس توانیویەتی بەهۆی جوانی روخساریەوە ببێتە خاوەنی ٢٠٠ هەزار هەوادار لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا ، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە راپۆرتێک لەسەر جوانی روخساری ئەو لە زۆربەی رۆژنامەو گۆڤارەکان بڵاوبویەوە.
شایەنی باسە، رۆژنامە جیهانیەکان دالهوس بە ئەکتەری بەناوبانگ براد بیت دەشوبهێنن ، بەتایبەتی دوای دەرکەوتنی لە راگەیاندنەکان کاتێک ریکلامی دەکرد بۆ کاتژمێری سویسری.




