نوچە-شفقنا
باڵویزی روسیە لە سوریە وێڕای جەخت کردنەوە لە سەر ئەوەی کە تاران هاوپەیمانێکی دژەتیرۆری مۆسکۆیە،دەڵێ:ئێران لەم بارەوە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.
ئەلێکساندر کینشاک،رۆژی پێنج شەممە لە وتووێژ لە گەڵ”روسیا سگۆدنیا” هەروەها دەڵێ:ئێران پشتیوانی لە دەوڵەتی یاسایی سوریە دەکات و لەم بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمیشدا گەلیک شوێندانەر وسەرکەوتوو بووە.
کینشاک دەڵێ:لە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ لەناوبردنی گرووپە تیرۆریستیەکانی سوریە پێشوازی دەکەین.