وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆنێوانگیری لە نێوان تاران و سعودیە سەردانی ئێران دەکات

0

نوچە-رادیو فەرەنسە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێ:وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رۆژانی شەممە و یەکشەممەی داهاتوو،لە گەل جەوادی زەریف،وەزیری دەرەوەی ئێران ، حەسەن روحانی سەرۆکۆمار وعەلی لاریجانی،سەرۆکی پەرلەمانی ئیران کۆ دەبێتەوە.

فرانک واڵتێر شتانمایێر،وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە رۆژی هەینیەوە،سەردانەکەی بۆ ئێران دەست پێدەکات وەک دەستپێکی وتووێژەکانی سەبارەت بە کێشە  وقەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

شتانمایێر بە نیازە لە دوای تاران سەردانی سعودیە بکات تا بەڵکوو بتوانێ ئەم وڵاتە بێنێتە سەر میژی وتووێژی کەیسی سوریە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com