نوچە-شفقنا
باراک ئۆباما،سەرۆکۆماری ئەمریکا رایگەیاندووە کە هێزێکی سەربازی ئەم وڵاتە بۆ یارمەتیدان و شەڕ لە دژی میلیشیاکانی بوکۆحەرام لە کامرۆن جێگیر کراون.
ئەرکی ئەم هێزە سەربازیەی ئەمریکا کە ژمارەیان ٣٠٠ کەس دەبێ ،کۆکردنەوەی زانیاری و شناسایی ناوچەکە راگەیێندراوە.
ئۆباما هەر وەها رایگەیاندووە تا هەر کات پێویست بکات ئەم هێزەی ئەمریکا لە کامرۆن دەمێننەوە.
وتەبێژی کۆشکی سپی لەم بارەوە رایگەیاندووە کە ناردنی ئەم هێزە،بەشێکە لە هەوڵی بەربڵاوی ناوجەیی بۆ پێشگرتن لە پەرەسەندنی بوکۆحەرام و تێکڕای رێکخراوە توندڕەوەکان لە رۆژئاوای ئەفریقا.