نوچه‌نێت- سكای پرێس
سه‌رچاوه‌یه‌ك له باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا رایگه‌یاند كه دكتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری كاتێك په‌نابه‌ر ببوه له به‌ریتانیا ، موچه‌یه‌كی پێدراوه له به‌رامبه‌ر خراپی دۆخی ده‌روونیی، كه ره‌وانه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆری ده‌روونی كراوه و ئه‌وانیش راپۆرتی كۆتاییان له‌باره‌ی بارودۆخیه‌وه ده‌ركردوه و تیایدا حاڵه‌ته‌كه‌ی دیاری كراوه كه هیستریایه‌كی توندی هه‌یه و ده‌بێت رێگه‌ی كار كردنی لێبگیرێت و خانه‌نشین بكرێت و موچه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ دابین بكریت بۆ ئه‌وه‌ی به هێمنی و دوور له دڵه‌راوكێ له دورگه‌كانی به‌ریتانیا بژیت.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی سیاسی كوه‌یتیش له ژماره‌ی پێشوویدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه یبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به درێژایی 12 ساڵ له به‌ریتانیا پیاده‌ی پیشه‌ی پزیشكی نه‌كردوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌رچووی خولی 1973 ی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی موسڵه . به‌ڵكو شكستی هێناوه له كاری پزیشكیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه پشكنینی ته‌واو ئه‌نجام بدات هه‌روه‌ها باری ده‌رونیشی ته‌واو نه‌بوه. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه جه‌عفه‌ری كه ناوی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌شیقه‌ره، كاره‌كه‌ی له پزیشكییه‌وه گۆڕی بۆ حه‌مله‌دار و هاوسه‌فه‌ر و ئامۆژگاریكه‌ری ئاینی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا كه ده‌یانویست بچنه حه‌ج و ماڵئاوایی له پیشه‌ی پزیشكی كرد.
له رۆژنامه‌كه‌دا هاتوه كه كاتێك خانه‌نشین كراوێك به‌هۆی نه‌خۆشی ده‌روونییه‌وه ده‌بیته سه‌رۆكی حكومه‌تی وڵاتێك كه پڕه له خه‌ڵكی ده‌روون نه‌خۆش ، ئه‌وا پێشبینی ئه‌و كاره‌سات و چاره‌نووسه ره‌شه ده‌كه‌ی بۆ ئه‌و گه‌له ، له راستیشدا سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی جه‌عفه‌ری له خراپترین سه‌رده‌مه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی بوو له عێراق، كه چه‌ندین وه‌رزی خوێناوی و كاره‌ساتی مرۆیی روویاندا، به‌جۆرێك دۆخه‌كه مه‌ترسیدار بوو ئه‌مریكییه‌كان ناچار بوون فشار دروست بكه‌ن بۆ لابردنی جه‌عفه‌ری و دانانی نوری مالیكی جێگری له هاوینی ساڵی 2006.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له عێراق هه‌میشه شكستخواردوه‌كان مێژوو دروست ده‌كه‌ن و رێره‌وه چاره‌نووسسازه‌كان دیاری ده‌كه‌ن ، هه‌ر ئه‌وانن هۆكاری سه‌رلێشێوانی گه‌له‌كه‌یان، ئه‌وه‌ی له فه‌وزای فیكری و سیاسی و تێكه‌ڵبوونی بیروبۆچوونه‌كان رووده‌دات بنه‌ماكه‌ی خراپی و شكستی نوخبه‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵاتداره له‌و وڵاته‌دا.