نوچه‌نیت- ئاژانسه‌كان
چالاكوانه سورییه‌كان چه‌ندین وێنه‌ی جه‌نه‌راڵی ئێرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كرده‌وه ، كه له میانه‌ی گه‌شتێكی ئه‌و جه‌نه‌راڵه بۆ پارێزگه‌ی لازقیه گیراون، به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه ئێران و حیزبوڵا ده‌یانه‌وێت پێشكه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.
له‌و وێنانه‌دا سوله‌یمانی له نێوان كۆمه‌ڵێك جه‌نگاوه‌ری شیعه‌ی سه‌ر به حیزبوڵا ده‌رده‌كه‌وێت، كه به پێی گوته‌ی چالاكوانان سوله‌یمانی پلانه‌كانی جه‌نگی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ جه‌نگاوه‌ره‌كان روون ده‌كاته‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه سوله‌یمانی به‌رزترین فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسه كه به‌رپرسی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئێرانه، ئه‌م فه‌یله‌قه دیارترین فه‌رمانده‌كانی له سوریا له‌ده‌ستدا كه دواترینیان جه‌نه‌رال حه‌سه‌ن هه‌مه‌دانی بوو كه هه‌فته‌ی پێشوو كوژرانی راگه‌یه‌نرا.
ده‌ركه‌وتنی سوله‌یمانی له‌مكاته‌دا كه هاوكاتی هێرشه ئاسمانییه‌كانی رووسیایه ، په‌یامێكه هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی وشكانی گه‌وره به هاوكاری هێزه‌كانی سه‌ر به‌ئه‌سه‌د راده‌گه‌یه‌نیت ، بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كان و كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی هه‌موو وڵات.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ریفی لازقیه چه‌ندین جه‌نگی به‌هێزی به‌خۆوه بینی كه تیایدا چه‌كداری میلیشیاكان له ره‌گه‌زنامه‌ی جۆراوجۆر ویستیان بچنه ناوچه‌ی سه‌لما به‌ڵام شكستی هێنا سه‌رباری زۆری و به‌هێزی هێرشی وشكانی و ئاسمانی و تۆپبارانیش، له‌لایه‌كی تریشه‌وه شۆڕشگێڕان توشی شۆكیان كردن كاتێك كتوپڕ چونه ناو گوندی دورین و كۆنترۆڵیان كرد، بۆیه هێزه‌كانی ئه‌سه‌د ناچار بوون به توندی سنوره‌كانی كه به ” سوریای به‌سود ” یان ” ده‌وڵه‌تی عه‌له‌وی” ناوی ده‌به‌ن ، بپارێزن.