نوچە.نێت.روتانا
پێشتر کیم کارداشیانمان بینیوە کە بەبەردەوامی زەردەخەنە لەسەر لێوەکانی بوە ، بەڵام تێبینی ئەوە کراوە کە ماوەیەکی زۆرە دەبینرێت لەکاتی رەسم گرتندا زەردەخەنە لەسەر لێوەکانی نابینرێت و نایەوێت دانەکانی دەربخات وەکو پێشتر.
کیم کارداشیان لە دواین لێدوانیدا بۆ گۆڤاری C Magazine ئاشکرای کرد کە: کاتێک دوو گیان بوە بە منالی یەکەم بەناوی نورث ويست، لە سالی ٢٠١٣ ئیتر دوای ئەوە نەیتوانیوە پێ بکەنێت و زەردەخەنە بخاتە سەر لێوی، وتیشی: ئەم هۆکارە هیچ پەیوەندی بە کێشیەوە نیە کە زۆرێک کردویانە بەگالتەجاری و بروا ناکەن.
هەربۆیە کیم، لەوکاتەوە ئیتر بریاری داوە کە پێنەکەنێت لەبەرامبەر کامێرا و دانەکانی دەرنەخات، بە بریارەکەشی رازیە.
