نوچه‌نێت-ئاژانسه عێراقییه‌كان
نووری مالیكی سه‌رۆكی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێستا من له‌سه‌ر حوكم بوایه‌م و له‌جێی عه‌بادی بوومایه، ئێستا په‌لاماری هه‌رێمی كوردستان‌م ده‌دا.
مالیكی ئه‌مڕؤ چوارشه‌ممه له لێدوانێكدا وتی “یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند پاراستنی ئاساییشی ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق و ره‌واندنه‌وه‌ی ململانێكانه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیش بكات”.
مالیكی وتویه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ده‌كات هه‌مان شته كه له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه كه حكومه‌تی ناوه‌ند پابه‌ند ده‌كات به پاراستنی سه‌لامه‌تیی سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی عێراق.