نوچە.نێت.روتانا
بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ هاوکاری نەکردنی هەردوو ئەکتەری بەناوبانگ نەبیلە عوبید – عادل ئیمام دەنگۆیەکی زۆربڵاوبەوتەوە کە ناکۆکی لەنێوان هەردوو هونەرمەنددا هەبێت.
لەکاتێکدا ئەم دەنگۆیانە بوەتە هۆی بێزاربون و تورەکردنی نەبیلە عوبید-ی هونەرمەند. هەربۆیە هونەرمەندی ناوبراوو زۆر بەتوندی رەتی دەکاتەوە کە هیچ ناکۆکیەک هەبێت لە نێوان خۆیی وهونەرمەند عادل ئیما م دا. بەپێچەوانەوە نەبیلە دەڵێت” وێرای ئەوەی، هونەرمەند عادل ئیمام کەسێکی باش و میهرەبانە، خۆشەویستی و رێزپێکەوە لەگەڵ یەک دەمان بەسێتەوە و هیچ ناکۆکیەکیش لەنێوان من و ئەودا نیە”.
وتیشی: ئەگەر دەرفەتێکی تر کۆمان بکاتەوە بێگومان بێ دوودڵی قبوڵی دەکەم .
