نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
نوسینی:د. سوزان ئامێدی
ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له عێراق دوای رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا زۆر به‌رفراوانتر بوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكرابێت به‌وه‌ی گوێ به داواكاری وڵاتانی جیهان نه‌دات كه هه‌ژموونی له‌سه‌ر بڕیاری سیالسی عێراق بوه‌ستێنێت ، ئێستا وه‌ك شارێك له شاره‌كانی خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كات به‌بێ گوێدانه هیچ لایه‌نێكی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانی.
ئێران ده‌ستـێوه‌ردانی خۆی له عێراق به‌وه ده‌شه‌رعێنێت كه هیچ حزبێكی عێراقی ده‌سه‌ڵاتدار و زۆرینه‌ی گه‌له‌كه‌شی ره‌تی ناكه‌نه‌وه، به مانایه‌كیتر هیچ راپه‌ڕینێكی راسته‌قینه نیه له دژی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران ، جگه له چه‌ند داواییه‌كی راگه‌یاندن و لێدوانی سیاسی لاواز و بێ پشتیوان، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێران له‌لایه‌ن حیزبه عێراقیه‌كانه‌وه به ته‌واوی سه‌رپشك كرابێت بۆ ده‌ستێوه‌ردان ، له راستیشدا ئێران چاوه‌ڕێی رازی بوون یان ره‌تكردنه‌وه‌ی هیچ لایه‌ك ناكات بۆ زاڵكردنی هه‌ژموونی خۆی، به‌ڵكو ئێران پێشوازییه‌كی گه‌وره ده‌بێنێت له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ، چونكه چه‌ند حیزب و چینێك هه‌ن له عێراق گۆرانی بۆ سیاسه‌ته‌كانی ئێران ده‌ڵێن.
ئه‌مڕۆ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران گه‌یشتوه‌ته هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵی نانه‌وه‌ی گێره‌شێوێنی ده‌دات له رێگه‌ی گۆڕینی رێڕه‌وی خۆپیشاندانه مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه بۆ هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش له میانه‌ی ئه‌و هه‌وڵه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌یه‌تی بۆ تؤڵه كردنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و لێدانی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌مه جگه له به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی چه‌ند لایه‌ن و پارتێك له به‌غدا كه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ند كه‌س و لایه‌نێكی كوردستانیش تۆمه‌تبارن به رێخۆشكردن بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران ، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان وه‌ك سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی پێشوویان شكست ده‌هێنێت.
