نوچه‌نێت- ۆڵستریت جۆرناڵ
رۆژنامه‌ی ۆڵستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی ده‌ڵێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسییه زۆره‌ی كه شاره‌زایان و شیكه‌ره‌وه‌كان باسی لێده‌كه‌ن له باره‌ی ئاماده‌یی سه‌ربازیی روسیا له سوریا، به‌ڵام هێشتا پڕچه‌ككردنی ئێران به سیستمی به‌رگری پێشكه‌وتوو به مه‌ترسیدارتر ته‌ماشا ده‌كرێت.
رۆژنامه‌كه وتارێكی دانیال كاتزی شیكه‌ره‌وه‌ی ستراتیژی پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكای بڵاو كردوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێـت ، پڕچه‌كردنی ئێران له لایه‌ن فلادیمیر پۆتینه‌وه به چه‌كی پێشكه‌وتوو له ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كه‌ی له سوریا مه‌ترسیدارتره.
ئه‌و نوسه‌ره ده‌ڵێت ، له كاتێكدا هه‌موو جیهان چاودێری بڵاو كردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی روسیا ده‌كات له سوریا ، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌مه روسیا هه‌ڵده‌ستێت به پڕچه‌ككردنی ئێران له رێگه‌ی پێدانی موشه‌كی پێشكه‌وتووی دژه فڕۆكه له جۆری “S300” كه پێش كۆتایی هاتنی ئه‌مساڵ ده‌گه‌نه ئێران.
ئه‌و نوسه‌ره هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ، ئه‌و سیستمی موشه‌كه به چه‌كی به‌رگری هه‌ژمار ده‌كرێت و سزای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش نایگرێته‌وه، هه‌ریه‌كێك له‌وانه له توانایدا هه‌یه به‌رگری له ناوچه‌یه‌كی فراوان بكات ، به‌تایبه‌تی كه ئامێری رادارییان له‌گه‌ڵدایه و ده‌توانێت نزیكه‌ی 288 كم رووپێو بكات و چاودێری نزیكه‌ی 100 فرۆكه بكات ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت ئه‌م سیستمه پێشكه‌وتوه له‌سه‌ر گالیسكه‌ی جوڵاو له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا بخرێته كار .
نوسه‌ر ده‌پرسێت : ئه‌مریكا چی ده‌كات ئه‌گه‌ر ئێران له به‌نده‌كانی رێكه‌وتننامه ئه‌تۆمیه‌كه ده‌رچوو و واشنتن یان یه‌كێك له هاوپه‌یمانه‌كانی بڕیاریاندا هێرش بكه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه ئه‌مریكا چه‌كی پێشكه‌وتووتری هه‌یه و ئه‌م سیستمه به‌رگرییه‌ی روسیا ناتواتوانێت به‌رگه‌ی بگرێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌كه پێشكه‌وتوه‌ی روسیا بگاته ئێران ئه‌وا بارودۆخه‌كه بۆ ئیسرائیل و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاڵۆزتر ده‌بێت . كاتز روونیكرده‌وه كه پڕچه‌ككردنی ئێران له‌لایه‌ن روسیاوه مه‌ترسی بۆسه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له كه‌نداو دروست ده‌كات، ئه‌مه ته‌نها یاساكانی یارییه‌كه له ناوچه‌كه ناگۆڕێت به‌ڵكو ده‌بێته هه‌نگاوێكی گرنگ له پێشخستنی سیستمی به‌رگری ئێران بۆ ماوه‌یه‌كی دوورمه‌ودا.