نوچه‌نێت- نیویۆرك تایمز
نوسه‌یبه یونس توێژه‌ر له ئه‌نجومه‌نی ئه‌تله‌نتیكی ئه‌مریكی له وتارێكیدا كه له نیۆرك تایمز بڵاو بوه‌ته‌وه ده‌ڵێت، عه‌بادی به‌ڵێنی داوه هاوسه‌نگی بپارێزێت له نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سوننه و شیعه به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی عێراقیه‌كان له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش ، ده‌ستێوه‌ردانی روسیا له عێراق هیچی لێبه‌رهه‌م نایه‌ت جگه له به‌هێزبوونی میلیشیا و سیاسه‌توانه شیعه تایفه‌گه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانی ئێران و زیاتر قڵاچۆ كردنی سوننه‌كان و له به‌شداری كردنیان له كاری سیاسی‌دا.
بۆیه یه‌كه‌م كار كه پێویسته ئه‌مریكا بیكات ئه‌وه‌یه عه‌بادی رازی بكات رێگه نه‌دات به‌ه هیچ ده‌ستێوه‌ردانێكی روسیا له عێراق، چونكه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
ئه‌و نوسه‌ره ئاماژه‌ی به ره‌فتاری روسیا كردوه له سوریا كه جیاوازی ناكات له نێوان سوننه‌ی میانڕه‌و و سوننه‌ی توندڕه‌و ، كه بوه‌ته هۆی دروست بوونی ئه‌و رق و كینه زۆره‌ی له‌لای هه‌موو سوننه‌كانی سوریا دروست بوه.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێـ كاتێك روسیا ده‌چێته عێراقه‌وه سوننه‌كان ناچار ده‌كات زیاتر له داعش نزیك ببنه‌وه، له كاتێكدا ئه‌مریكا پێێوایه رازی كردنی سوننه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش بۆ هاوپه‌یمانی به‌ستن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق تاكه چاره‌سه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشه.
یونس هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له كاتنی هاتنه ناوه‌وه‌ی روسیا زۆر بایه‌خ نادات به ورده‌كارییه سیاسی و تایفه‌گه‌رییه‌كان ، بۆیه له‌وانه‌یه ببێته هۆی دروستبوونی كاره‌سات له عێراق و هه‌ڕه‌شه له پرۆسه سیاسییه‌كه‌ی بكات و ئاشتی هه‌میشه‌یی دروست نه‌بێت.
ئه‌و نوسه‌ره ده‌ڵێت هاوكاری كردنی سوننه‌كان تاكه هیوای متنه‌وه‌ی عێراقه به یه‌كگرتوویی و سه‌قامگیری ، بۆیه ده‌بێت ئه‌مریكا پشتیوانی ماددی و مه‌عنه‌وی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بكات بۆ به‌دیهێنانی ئه‌مه.
له كۆتاییدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌په‌له هاوكاری عه‌بادی نه‌كات ئه‌وا شیعه توندڕه‌وه‌كان له‌سه‌ر كار لایده‌به‌ن و جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ده‌ست، ئه‌مه‌ش تایفه‌گه‌ری له عێراق به‌هێزتر ده‌كات ته‌مه‌ن و هێزی داعش‌یش زیاتر ده‌كات.