ئێران:دەرکردنی حوکمی ٦ سال زیندان بۆ دەرهێنەرێکی کوردی رۆژهەڵات

0

نوچە-کلمە

کەیوان کەریمی،دەرهێنەری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان،لە دادگایی بەراییدا،حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بۆ دەرکراوە.

لقی ٢٨ی دادگای شۆڕش بە سەرۆکایەتی دادوەر مقیسە،بە تاوانی”پرۆپاگاندا دژ بە رێژیم”و “بێ رێزی بە پیرۆزیەکان”ئەم حوکمەی دەرکردووە.

کەیوان کەریمی،پاییزی ساڵی ٢٠١٣ بە هۆی چێ کردنی فیلمی”نووسین لە سەر شار” بۆ ماوەیەک دەستگیر و باشان بە دانانی وەسیقە ئازاد کرا.

دێکیۆمێنتی”سنووری  تێکشکاو” بەرهەمێکی دیکەی ئەم دەهێنەرەیە کە باس لە ئازار و مەینەتەکانی کۆڵبەرانی کورد دەکات کە لە ١١ فستیواڵی نێودەوڵەتی فیلم،براوەی خەڵات بووە.

“ژیانی ژن و مێرد”فیلمێکی دیکەی ئەم دەرهێنەرە رۆژهەڵاتیەیە کە خەڵاتی باشترین فیلمی فستیواڵی سوررئالیدی کۆلۆمبیای بردۆتەوە.

“نووسین لە سەر شار”ئاخرین دێکیۆمێنتاری کەیوان کەریمیە کە هێشتا لە ئێران نمایش نەکراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com