دڵشاد سەعید: حەزم دەكرد یەكەمجار پێشمه‌رگه‌ و خەڵكی شنگال گوێیان له‌ سه‌مفۆنیای پێشمه‌رگه‌و شه‌نگال بێت

0

نوچە.نێت

مایسترۆی ناسراوی کورد دڵشاد سەعید، گرووپی میوزیکی دھۆکی دامەزراندووە کە بە فۆڕمێکی جیاواز لە رێگەی تێکەڵکردنی میوزیکی نەریتی کوردی و شێوازی رۆژئاوایی کاریکردووە، ئه‌و توانی له‌ سه‌مفۆنیای پێشمه‌رگه‌و شه‌نگال هونه‌رمه‌ندانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان کۆبکاته‌وه‌. لە لێدوانێکدا بة سايتي روداو-ي راگەياند “سیمفۆنیای پێشمەرگە و شنگال پڕشانازیترین كارن بۆ من لەبەرئەوەی قەت بۆ ماوەی دوو ساڵ بەكارێكەوە سەرقاڵ نەبووم”.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت”  دەمزانی كە كارەكەم جەماوەری دەبێت، بەڵام بڕوام نەدەكرد خەڵك لەگەڵیدا بگری، بۆ من مایەی شانازییە خەڵك ئەو جۆرە میوزیكەی قبووڵ بێت كە بۆ ئەوان تا رادەیەك نوێیە. لەدوای پێشكەشكردنی كۆنسێرتەكەم لە كوردستان، ژن و پیاوی بە تەمەن دەستیان ماچ دەكردم. بە چاوی خۆم بینیم خەڵك لە كۆنسێرتەكەدا دەگریان”.

وتيشي : میوزیكی خۆرهەڵات زۆر كەم لە ئەوروپادا ناسراوە و میوزیكی كوردیش كەمتر. من لە رێگەی بەرهەمەكانمەوە كارم لەسەر ئەوە كردووە كە پردێك لە نێوان كولتووری خۆرهەڵات و خۆرئاوادا دروست بكەم، لە رێگەی ئەم هەوڵەمەوە توانیومە وابكەم ئەوروپییەكان گوێ لە میوزیكی من بگرن.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ پێی وایه‌ كە: بەشێكی دیكەی سەركەوتنی ئەو كارە ئەوەیە میوزیكی كوردی و ئەوروپی تێكەڵ بەیەك كراوە، لە هەمان كاتدا بابەتی پێشمەرگە و شنگال لەو دۆخەی ئێستای كوردستاندا كاریگەریی خۆی لەسەر جەماوەر هەیە.

وتيشي: حەزم دەكرد یەكەمجار پێشمه‌رگه‌ وخەڵكی شنگال، گوێیان لەو دوو بەرهەمەت بێت، هەوڵی ئەوەشم دا كە لە كەمپێكی ئاوارەكانی شنگال پێشكەش بكرێت، بەڵام لەڕووی تەكنیكییەوە كەمێك سەخت بوو، بۆ بەرهەمی پێشمەرگەش بەهەمان شێوە، پێشنیازم كرد لە بەرەكانی جەنگدا كارەكە پێشكەش بكەین.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌شڵێت” باوكم سەرەتا رازی نەبوو بچمە پەیمانگای هونەرە جوانەكان، بۆیە بۆ ماوەی دوو مانگ لە پۆلی چواری ئامادەیی خوێندم، سەرەتا لەبەرئەوەی ڤیۆلۆنم نەبوو نەمتوانی بخوێنم، بەڵام دواتر سوپاس بۆ خودا توانیم پلەی یەكەم لەسەر پەیمانگا بەدەستبێنم، بۆیە دەڵێم ئەگەر لە تەمەنی پێنج ساڵیدا كەمانم بژەنیبووایە، بێگومان ئێستا شتەكان بە جۆرێكی دیكە دەبوون”.

وتيشي :پڕۆژەی داهاتوو بەر لەو دوو بەرهەمە سەرقاڵی ئامادەكردنی ئەلبوومە نوێیەكەم بووم كە چەند پارچە میوزیكێكە بە ئامێری ڤیۆلۆن، دەمەوێت تەواویان بكەم. هەروەها سەرقاڵی خوێندنی دكتۆرام لە بوارەكەی خۆمدا.
dlshad
hqdefault
bggh

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com