نوچە-بالاترین
دەریادار عەلی رەزا تەنگیسەری،جێگری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران،لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵدەری فارس کە میدیایەکی بەستراوە بە سوپای پاسدارانە،رایگەیاندووە کە هێزی دەریایی سوپای پاسداران،ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ ئەنجام دانی هێرش وکردەوەی ئینتحاری بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا.
تەنگیسەری هەروەها دەڵێ:لە ئێستادا بە شێوەیەک تەعامول دەکەین کە لە هەموو شوێنێک ئامادەیی تەواومان هەبێ ،بێ ئەوەی دوژمن هەستی پێ بکات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا تەنگیسەری ئاماژە بەوە دەدات کە هێزی دەریایی دەبێ ستراتێژی”دەستی باڵا”بگرێتە بەر.دەشڵێ:هێزی وامان هەیە کە هەر کات پێویست بکات بە مەوادی تەقینەوە،هێرش بکەنە سەر بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا و کردەوەی ئیستشهادی ئەنجام بدات.