نوچه‌نێت- دامه‌زراوه‌ی كارنیجی بۆ ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی
پێش كۆتایی هاتنی ساڵی 2014 ، به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانه ئه‌مریكیه‌كانیان پلانیان دانا بۆ پرۆسه‌یه‌كی به‌رفراوان به مه‌به‌ستی گرتنه‌وه‌ی موسڵ . به‌ڵام له بری ئه‌وه تیشك خرایه سه‌ر شاری تكریت كه هێزه عێراقیه‌كان له كۆتاییه‌كانی مانگی ئازاری 2015 گرتیانه‌وه ، هه‌ر له‌و كاته‌دا باسی ئه‌وه كرا كه هێرشیكی فراوان بكرێته سه‌ر موسڵ له مانگی نیسان یان ئایاردا كه له 25 هه‌زار ئه‌ندامی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه پێكهاتبێت، به‌ڵام دیسان چاوه‌كان له له موسڵ دووركه‌وتنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی گرت به‌سه‌ر سه‌نته‌ری شاری رومادی له 17 ی ئایار. بۆیه حكومه‌تی عێراق ناچار بوو هێزی زیاتر له پارێزگای ئه‌نبار بڵاو بكاته‌وه. چونكه به بڕوای ئه‌وان گرتنه‌وه‌ی ئه‌م پارێزگایه گرنگتره بۆ پاراستنی ئاسایشی به‌غدای پایته‌خت و هه‌ردوو شاری كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌فی پیرۆز لای شیعه‌كان ، كه دراوسێی ئه‌نبارن، به‌لام له‌گه‌ڵ سه‌قامگیربوونی هێڵی به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری رومادی ، دووباره باسی پرۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌ستیپێكرده‌وه.
له سه‌ره‌تای پایزی 2014 ، به‌رپرسه حكومیه‌كان ده‌ستیان كرد به دروست كردنی سه‌ربازگه‌ی ” هێزی رزگار كردنی موسڵ” ، كه توانی 4500 خۆبه‌خش له‌خۆ بگرێت، زۆربه‌یان له ئه‌ندامانی پێشووی پۆلیس بوون كه پیشه‌كه‌یان له‌ده‌ست دابوو و رایانكردبوو له شاره‌كه. له سه‌ره‌تای ساڵی 2015 ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان تۆمار كرد گه‌یشته ته‌نها 10 هه‌زار راهێنراو، كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی كه‌مه له‌چاو ژماره‌ی ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی موسڵ پێش كه‌وتنی كه نزیكه‌ی 52 هه‌زار كه‌س بوون. ” هێزی رزگار ركدنی موسڵ” به‌ڵێنی پڕچه‌ككردن و راهێنانی پێدرا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و هێزه‌كانی ئه‌مریكا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، بۆیه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌و سێ لایه‌نه پێكهات و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان له 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2014 به‌ست له شاری هه‌ولێربۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پلانی گرتنه‌وه‌ی موسڵ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مریكا هاوكاری ئاسمانییان پێشكه‌ش بكات، له‌و كاته‌دا به‌رپرسه عێراقیه‌كان پێیانوابوو كه ته‌نها چه‌ند مانگێكی كه‌میان پێویسته بۆ گرتنه‌وه‌ی شاره‌كه.
به‌ڵام ئه‌م لیژنه‌یه هیچ پلانێكی به‌رچه‌سته و كرداری دانه‌نا بۆ ئه‌م هێزه، روونیش نیه ئه‌و پلانه‌ی له سه‌ره‌تاوه دانرا هیچ په‌ره‌ی پێدرابێت، له كاتێكدا مه‌حمود سورچی وته‌بێژی پاسه‌وانی نیشتمان بانگه‌وازی كرد بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تۆمار كردنی خۆبه‌خشه‌كان له نه‌ینه‌وا بۆ دروست كردنی دوو فیرقه‌ی سه‌ربازی نوێ وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ. ئه‌م دوو فیرقه‌یه له خه‌ڵكی ئاواره‌ی پارێزگاكه و ناوچه ئازاد كراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش دروست ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ربازگه‌كانی باشووری هه‌ولێر راهێنانیان پێبكرێت.
به‌ڵام چه‌ندین به‌ربه‌ستی سه‌ربازی و سیاسی هه‌ن كه رێگرن له‌به‌رده‌م هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ، به‌ربه‌ستی یه‌كه‌م شاری بێجییه كه 200 كیلۆمه‌تر دووره له موسڵه‌وه، گرتنه‌وه‌ی بێجی ئاسته‌نگی گواستنه‌وه‌ی گرنگ دروست ده‌كات بۆ چه‌كدارانی داعش له نێوان ئه‌نبار و شاری ره‌ققه‌ی سوریا كه سه‌نته‌ری هاریكاری كردنی چه‌كدارانی داعش و گه‌نجینه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌له‌كانیانه، بۆیه گرتنه‌وه‌ی موسڵ كارێكی گرانه پێش ئه‌وه‌ی شاری بێجی به ته‌واوی كۆنترۆڵ نه‌كرێته‌وه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌و ناوچه‌یه و بڕینی هێڵی هاوكاریه‌كانی داعش، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بچوكی رووبه‌ری بێجی له‌چاو رووبه‌ری موسڵ به‌ڵام شاره‌كه بوه‌ته وێستگه‌ی خوێنڕژانی زۆری سوپای عێراق و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كدارانی هۆزه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه هه‌وڵی گرتنه‌وه‌ی شاره‌كه ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پشتیوانی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌ڵاام هێشتا شه‌ڕ له شاره‌كه و پاڵاوگه نه‌وتیه‌كانی بۆ هیچ لایه‌نێكی شه‌ڕه‌كه یه‌كلا نه‌بوه‌ته‌وه.
به‌مدواییانه داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك پێشكه‌وتنی به‌خۆه‌وه بینی كه وای له به‌رپرسه‌كان كرد داوای پێداچوونه‌وه به پلانه‌كاندا بكه‌ن ، چونكه ئه‌و خوێنرشتنه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا رووده‌دات ماریگه‌ری مه‌عنه‌وی ده‌بێت له‌سه‌ر هێزه‌كان.
ئه‌و هێزانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت هێرش بكه‌نه سه‌ر موسڵ و بیگرنه‌وه توشی چه‌ندین ئاسته‌نگی قورس ده‌بن له كاتی كۆتنرۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه كه داعش هێڵه‌كانی به‌رگری ئه‌و شاره‌ی به چه‌ندین كێڵگه و بینای مینرێژكراو به‌هێز كردوه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه به‌رگری له شاره‌كه ده‌كه‌ن قورسه بزانرێت ژماره‌یان چه‌نده به به‌راورد له‌گه‌ڵ توانای داعش بۆ مانۆڕ كردن به‌و چه‌كداره یه‌ده‌كانه‌ی كه دوور له هێڵه‌كانی به‌رگری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه بڵاو بوونه‌وه له ره‌ققه‌ی سوریاوه تا ئه‌نباری عێراق، ئه‌م چه‌كدارانه‌ی داعش به 1000 تا 30000 كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێن، به‌رپرسانی كوردیش به 200 هه‌زار چه‌كدار ده‌یخه‌مڵێنن، كه ئه‌مه حه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ژماره‌یه كه ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا ” سی ئای ئه‌ی” مه‌زه‌نده‌ی كردوه كه نزیكه‌ی 31500 چه‌كدارن.له پرۆسه سه‌ربازییه باوه‌كاندا، هێزی هێرش كردن سێ ئه‌وه‌نده‌ی هێزی به‌رگری چاوه‌ڕوانكراوه. گرتنه‌وه‌ی شاره‌كه پێویستی به شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان هه‌یه كه داعش زۆر شاره‌زایه تێیدا، شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵانیش كاری فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان سنوردار ده‌كات له‌لایه‌ك و هه‌روه‌ها كه‌وتنی ژماره‌یه‌ك له هێرشبه‌ره‌كانت به‌هۆی مینه‌وه له‌لایه‌كی تر، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌وانه‌یه هه‌ندێك له دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه شانبه‌شانی داعش بجه‌نگن.
ئه‌گه‌ر بێت و هیزی پاسه‌وانی نیشتمانی له خه‌ڵكی شاره‌كه دروست بكرێت ، ئه‌وا ده‌توانرێت شاره‌كه كۆنترۆڵ بكرێته‌وه، ئه‌مه تونها ئه‌گه‌ر پرۆژه یاسای پاسه‌وانی نیشتمانی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت كه تا ئێستا به‌رپرسان دوودڵن له دروست كردنی ئه‌م هێزه سوننیه،له نه‌بوونی ئه‌م هێزه سوننه‌دا ئه‌وا دانیشتوانی زۆرینه سوننه‌ی موسڵ رێگر ده‌بن له هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای عێراق كه شیعه زۆرینه‌ی ئه‌ندام و فه‌رمانده‌كانی پێكده‌هێنێت بۆ شاره‌كه. هه‌روه‌ك چۆن هێ{زه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش ره‌تده‌كه‌نه‌وه وه‌ك به‌دیلی سوپا، زۆرینه‌ی عه‌ره‌به سوننه‌كانی موسڵ پێیانوایه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌گه‌ر به‌شداری گرتنه‌وه‌ی موسڵ بكه‌ن ئه‌وا هه‌وڵ ده‌دات تۆڵه‌یان لێبكاته‌وه به بیانووی هاوسۆزییان بۆ داعش ، كه پێشتر ئه‌مه له به‌غدا و سامه‌را و كه‌ركووك روویدا.به‌پێی راپۆرته‌كانی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری كردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پرۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵ ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دانیشتوانی موسڵی به‌دواوه ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش وا له داعش ده‌كات ژماره‌یه‌كی زیاتری خه‌ڵكی شاره‌كه له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ی له باره‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌گوترێت هه‌مان شت له به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌وترێت كه ئه‌مریكا پاڵپشتی ده‌كات وه‌ك هێزی یه‌كه‌م بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ ، ئه‌وانیش له‌لایه‌ن دانیشتوانی شاره‌كه‌وه پێشوازییان لێناكریت.
ئه‌م بابه‌تانه وا ده‌كات دانانی هێزێكی هێرشبه‌ر بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز بێت له‌رووی سه‌ربازییه‌وه، به‌ڵام گێرانه‌وه‌ی موسڵ پێویستی به چاره‌سه‌ری سیاسی فراوانتر هه‌یه، له‌وانه دانانی سنورێك بۆ په‌راوێز خستنی رۆڵی حكومه‌ت له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لێك بدرێت به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئه‌و چاكسازییه سیاسیه‌ی كه به‌ڵێنی به عه‌ره‌به سوننه‌كان دابوو بۆ گێرانه‌وه‌ی متمانه له نێوان هه‌ردوولادا و هاندانیان بۆ هاتنه ناو جه‌نگ له دژی داعش.
كاتێك هێزه عێراقییه‌كان ده‌گه‌نه ناو موسڵ توشی له‌مپه‌رێكی گه‌وره‌ی تۆڕه ناوخۆییه‌كانی داعش ده‌بن كه له دانیشتوانی شاره‌كه پێكیهێناون، له پارێزگاكانی ئه‌نبار و دیاله توانرا پشت به ئه‌نجومه‌نه‌كانی سه‌حوه‌ی هۆزه‌كان ببه‌سترێت كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 2006 پێكیهێنان بۆ ده‌ركردنی رێكخراوی قاعیده و پاشانیش ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق له‌و ناوچانه، به‌ڵام له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئێستا خاڵیه له‌و سه‌حوانه و هیچ هێزێكی هۆزه‌كان بوونی نیه بۆ شه‌ڕ كردن له دژی داعش.
به پێی ئه‌و داتایانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان ، هێزێكی كاریگه‌ر له راستیدا بوونی نیه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به موسڵه‌وه بگرێت دوای ئه‌وه‌ی كه گرتیانه‌وه و گره‌نتی ئه‌وه بكات كه دووباره نه‌كه‌وێته‌وه ده‌ست داعش ، بۆیه زۆر پێویسته هێزێكی خۆجێیی كاریگه‌ر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی شاره‌كه له‌خۆ بگرێت كه له حكومه‌ت داخله‌دڵن، پێویسته ئه‌و هێزه بتوانێت رێگه بگرێت له ئۆتۆمبێله بۆمبرێژه‌كان و كوشتن و تیرۆر كردن و ئه‌و تاوانه نهێنیانه‌ی پێش داگیر كردنی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه له سالی رابردوودا له‌و شاره بڵاو ببونه‌وه.هه‌ر ئه‌م كارانه بوو بوه هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له دانیشتوانی موسل پێشوازییه‌كی گه‌رم له هاتنی داعش بكه‌ن بۆ شاره‌كه .
له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه ئه‌و بژاردانه‌ی له‌به‌رده‌م ویریه‌ته یه‌كگرتوه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیدان به‌رته‌سك بوونه‌وه بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ و پاراستنی له دووباره داگیر كردنه‌وه‌ی. ده‌توانن فشار بخه‌نه سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بنێت بۆ دروست كردنی هێزی پاسه‌وانی نیشتمانی یان پڕچه‌ككردنی هۆزه سوننه‌كان، به‌مه‌ش ده‌توانن به‌ر به گه‌شه كردنی تواناكانی داعش له به‌سه‌رباز كردن و پڕچه‌ككردن بگرن.