په‌رله‌مانتارێك داوای راگرتنی بارزگانی له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران ده‌كات
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
كاروان ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ر به فراكسیۆنی گۆڕان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی توركیا و ئێران رابگرێت.
كاروان ساڵح وتی “ئێمه له كاتی سه‌ردان كردنی ناوچه سنوورییه‌كان، بۆمان ده‌یركه‌وت كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ندێك رێگه بگرێته‌به‌ر، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بارزگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته رابگیرێت و باڵیۆزخانه و كۆمپانیا توركی و ئێرانییه‌كان ئاگادار بكرێنه‌وه، كه نابێت چیدی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی بكه‌ن لێره، ئه‌مه‌ش وه‌ك فشارێك به‌كار بهێنرێت، چونكه ناكرێت ئه‌وان تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی ئێمه بكه‌ن و لێره‌ش رێگه‌یان پێبدرێت كاری بازرگانی بكه‌ن”.