نوچهنێت-ههولێر
هێمن ههورامی بهرپرسی پهیوهندییهكانی دهرهوهی پارتی دیموكراتی كوردستان له راگهیهنراوهكهی یهكێت راڤی نییه و به موجامهلهكردنی گۆڕان و نادیدهگرتنی پرۆژهكانی پارتی وهسفی دهكات و گلهییشی لێدهكات كه هیچ سهركۆنهی پهلاماردانی پارتی له سلێمانی ناكات.
ئهمهش دهقی بۆچوونهكهی هێمن ههورامییه:
لهبارەی راگەیەنراوەکەی یەکێتییەوە
ئـێوارەی ئـەمڕۆ راگەیەنراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیم خوێندەوە. بە داخەوەم بەوەی کە حیزبێک لە دوای ١٩٩١ وە ،وێڕای ھەموو کەم و کوری و ئـاستەنگ و رووداوەنەخوازراوەکان، بە ھاوبەشی لەگەڵ پارتی لە چەندین وێستگەی جیاجیادا بەرپرسی بارودۆخی کوردستان بووە. چاوەڕێمان دەکرد بەلای کەمەوە یەکێتی بە روونی ئـیدانەی پەلاماری سەر بارەگاکانی پارتی و تیرور کردنی دوو کادر و بریندارکردنی دەیان کادر بکات و بەڵێنی دووبارە نەبوونەوەیان بدات، بەڵام نەک ھەر ئـەوە نەبوو، بەڵکو زیاتر موجامەلەی سیاسی بۆ گۆڕان تێدا بوو، ئـەمەش ڕێک پێچەوانەی راگەیەنراوی یەکەی ٧٠ و فەرماندەو پئێشمەرگە دلێرەکانی یەکێتی بوو.کاریگەری باڵێکی ناو یەکێتی بە ھێڵی سیاسی و وشەسازی و ڕستە سازییەکەیەوە دیا ربوو.
لە باسی بەشەکانی کوردستان ، بە یەک وشەش باس لە رۆژھەڵاتی کوردستان ناکات و تەنھا باس لە باکور و باشور و رۆژئـاوا دەکات. پێمان سەیر بوو کە یەکێتی ٤ پێشنیاری وردی پارتی بۆ پرسی سەرۆکایەتی نادیدە بگرێ و سوربوونی خۆیان لە سەر تاکە خیتابی ھەڵبژاردنی سەرۆک لە پەرلەمان بە چارەسەر بزانن. یەکێتیەک بە ١٨ کورسیەوە ،ھێندەی پارتی وەزیری ھەبێت و پێگەی لە حوکمڕانی ھەبێت،ھەستمان کرد ئـاراستەی داواکاری و پەیامەکانیان بەتەنھا روو لە پارتی بێت،وەک ئـەوەی ئـەوان ئـۆپۆزسێۆن بن.
گۆڕان ، بە تایبەتی نەوشیروان و باڵێکی ناو یەکێتی کە گیرۆدەی ڕق و کینەی ٥٠ ساڵەیە، یەکێتی بەرەو دۆخێک ئـاراستە دەکەن کە ڕێک پێچەوانەی سیاسەتی مام جەلال و رۆحیەتی رێککەوتنی ستراتیژی پێشووەو بەمەش یەکێتی لە ئـایندەی نزیک لە سلێمانی ،نەک لە ھەولێر و دھۆک خۆی پێ گیرودە دەکات.