نوچه‌نێت- ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم
ئه‌حمه‌د عامری ساسه‌تمه‌داری عێراقی ده‌ڵێت، كورد هیچ خۆیان دورناگرن له به‌ستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و له هیچ لایه‌نێكی سیاسی ناترسن له عێراقدا، ئه‌و كه دكتۆرای له كارگێڕی هه‌یه، نووسه‌ره و وه‌كوو سیاسه‌تمه‌دارێكی بێلایه‌نیش خۆی ده‌ناسێنێ هه‌روه‌ها وتی ” كورد پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆیه حكومه‌تی ناوه‌ند ناتوانێت ڕێگر بێت له هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه به تایبه‌تی كه هه‌رێم به‌رووی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهاندا كراوه‌ته‌وه له‌ناویاندا ئیسرائیل”.
عامری هه‌روه‌ها وتی ” كورد هه‌وڵی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی كاریگه‌ر ده‌دات له ناوچه‌كه، به‌ڵام هه‌ڵه‌ن ئه‌گه‌ر واتێبگه‌ن به حیسابنه‌كردن بۆ ناوه‌ند ئه‌وكاره ده‌كه‌ن”.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره عه‌ره‌به پێیوایه ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌گه‌ر دایشبمه‌زرێت ئه‌وه ته‌مه‌نی درێژنابێت، چونكه ته‌حه‌ددای زۆری له به‌رده‌م ده‌بێت.