نوچە-بی بی سی
سوپای عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێ:هێزی ئاسمانی عێراق هێرشی کردۆتە سەر کاروانێکی داعش لە پارێزگای ئەلئەنبار و یەکێ لە ئۆتۆمۆبیلەکان کە ئەبوبەکر بەغدادی ،خەلیفەی داعشی تێدا بووە، کراوەتە ئامانج.
سوپای عێراق دەڵێ لەم هێرشەدا چەند فەرماندەیەکی باڵا ی داعش کوژراون بەڵام لە چارەنووسی ئەبوبەکر بەغدادی زانیارییەکیان لە بەردەستدا نییە.
سەرچاوە خۆجێیەکان دەڵێن ئەم کاروانە لە کاتی رۆیشتن بەرەو شاری کرابلە لە نزیک سنووری سوریە لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانەوە هێرشی کراوەتە سەر،دەگوترێ جۆری فڕۆکەکان سوخوی روسی بووە.