داوای ئیجرائات له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرێت
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان، داوا ده‌كات به گوێره‌ی یاسای رێكخستنی كاری رۆژنامه‌وانی مامه‌ڵه له‌گكه‌ڵ پاسه‌زانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمدا بكرێت.
هه‌ر به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ، پێویسته ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێم كه په‌لاماری چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكییان داوه، به گوێره‌ی یاسای رێكخستنی كاری رۆژنامه‌وانی مامه‌ڵه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی ناوچه‌ی رانییه و قه‌ڵادزێی كرد و له نزیكه‌وه سه‌ردانی ئاواره‌كانی كرد و به‌شداری پرسه‌ی شه‌هیده‌كانی بۆمبارانه‌كانی توركیای كرد، له‌و سه‌ردانه‌شدا پاسه‌وانه‌كانی په‌لاماری چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكییان داوه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆیه:
پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم یاسا پێشێل ده‌كه‌ن
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌رۆژنامه‌نوسان ئیدانه‌ی ئه‌و ئه‌و كردارانه‌ی هه‌ندێ له پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان‌و داوا ده‌كات به‌پێ یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی سزابدرێن.
رۆژی پێنجشه‌ممه 25/8 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی له هۆڵی بۆنه‌كانی شاری قه‌ڵادزێ له‌گه‌ڵ دانیشتوی به‌شێك له‌گونده‌كانی بناری قه‌ندیل كۆببوه‌وه.
وه‌ك په‌یامنێرانی سایتی سبه‌ی، كه‌ناڵی كوردسات، رۆژنامه‌ی هاوڵاتی‌و كوردستانی نوێ به‌سه‌نته‌ری میترۆیان راگه‌یاند له‌پاش كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌و جوڵانی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌ندێ له پاسه‌وانه‌كان رێگریان له رۆژنامه‌نوسان كردوه. پاشان كامێرایان له‌و رۆژنامه‌نوسانه وه‌رگرتوه‌و وێنه‌كانیان پێسریونه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د عوسمان په‌یامنێری سایتی سبه‌ی به سه‌نته‌ری میترۆی وت”كۆمه‌ڵێك له‌پاسه‌وانه‌كان به بۆكس‌و شه‌ق هاتنه گیانم كاسێتێكان له كامێراكه‌م ده‌رهێناو بردیان”
یه‌عقوب ره‌سول په‌یامنێری كوردسات به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند “هێرشكرایه سه‌رمان منیش یه‌كێك بوم له‌و رۆژنامه‌نوسانه، به‌شێك له‌كامێراكه‌م زیانی به‌ركه‌وت ” جه‌ختیكرده‌وه” فۆتۆكانیانیشیان سڕییه‌وه”
دانا ره‌زگه‌یی په‌یامنێری هاوڵاتی به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند له‌كاتی هاتنه ده‌ره‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم‌و جوڵانی ئۆتۆمبێله‌كان ویستمان وێنه بگرین رێگریمان لێكرا. وتی” ویستمان وێنه‌ی سه‌یاره جام ره‌شه‌كان بگرین هێرشكرایه سه‌رم‌و زومی كامێراكه‌م شكێنرا” جه‌ختیكرده‌وه” ئه‌وه‌ی كامێرای پێ‌بوو هێرشیده‌كرایه سه‌ر”
شوان وه‌سانی په‌یامنێری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوی باسله‌وه‌كرد كه ئه‌وان له بازگه‌ی ئیزۆبه‌وه راپۆرتیان له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه ئاماده‌كردووه، وتی، “پاش كۆبۆنه‌وه‌كه‌ی له هۆڵی بۆنه‌كان هه‌ندێك فۆتۆمان گرت به پاڵ راپێچی ژوره‌وه كراین كامێراكه‌یان به‌زۆر لێسه‌ندم وێنه‌كانیان سریه‌وه كامێراكه‌م عه‌زێتی پێگه‌یشتوه”
ئه‌م كردرانه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامیانداوه پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌كانی ماف‌و ئیمتیازاتی رۆژنامه‌نوسانه‌له یاسای ژماره 35ی ساڵی 2008 (یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌كوردستان) ه، كه سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی ئیمزای له‌سه‌ر كردووه.
له به‌شی چواره‌م ، ماده‌ی حه‌وتم برگه‌كانی( چواره‌م‌و پێنجه‌م) دا هاتوه”رۆژنامه‌نوس مافی ئاماده‌بونی له‌كۆنگره‌و چالاكییه گشتییه‌كاندا هه‌یه” هه‌روه‌ها” هه‌ر كه‌سێك به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه سوكایه‌تی به‌رۆژنامه‌نوس بكات، یان ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر ئه‌وا هه‌مان ئه‌و سزایه ده‌یگرێته‌وه كه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌كاتی یان به‌هۆی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی دانراوه”
سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت ” ئه‌م هه‌ڵسوكه‌تانه‌ی پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ناكۆكن له‌گه‌ڵ یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی‌و به توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین. داواش ده‌كه‌ین سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌ده‌خول بكات له‌م پێشێلكاریانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی رۆژنامه‌نوسان.”
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان و مافه‌كانیان. ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان (JFO) ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدایه.