ئێران مووشەکێکی دوورهاوێژی بالستیکی تاقی کردەوە

0

نوچە-بی بی سی

بەرپرسانی سەربازی ئێران دەڵێن کە موشەکیکی دوورهاوێژی بە سەرکەوتوویی تاقی کردۆتەوە.

بە گوێرەی راپۆرتی وەزارەتی بەرگری ئێران،ئەم مووشەکە دوورهاوێژە”عماد”ی ناوە و دەکەوێتە ریزی” مووشەکی باڵستیکی زەمین بە زەمینی” ئێرانەوە.

بە وتەی بەرپرسانی سەربازی ئێران،ئەمە یەکەم مووشەکی دوورهاوێژی ئێرانە کە توانای ئاراستە  وکۆنتڕۆلی تا کاتی پێکانی ئەمانج هەیە.

ئێران توانای مووشەکەی خۆی بە بەرگری ناودەبات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تاقیکردنەوە مووشەکیەکانی ئێران بەردەوام لە گەڵ کاردانەوەی نەرێنی و دەڕبڕینی نیگەرانی وڵاتانی رۆژئاوایی،بە تایبەت ئەمریکا بەروروو بۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com