لە خۆپیشاندانی کوردانی فینلاند زیاتر لە ٢٠ ئاڵای حزب و ١١ وێنە ئاڵای ئاپۆ هەبوو، بەرانبەر بە یەک ئاڵای کوردستان

0

لە خۆپیشاندانی کوردانی فینلاند زیاتر لە ٢٠ ئاڵای حزب و ١١ وێنە ئاڵای ئاپۆ هەبوو، بەرانبەر بە یەک ئاڵای کوردستان

نوچەنێت

کوردێکی دانیشتوی فینلاند لە ئیمەیلێکدا بە نوچەنێتی رایگەیاند، بەنیازی بەشداری خۆپیشاندانی کوردانی فیلاند بەرەو جێگای دیاریکراو چووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی زیاتر لە کۆبونەوەیەکی حزبی چووە بەشداری نەکردووە.

ئەو کوردە لە نامەکەیدا بۆ نوچەنێت کەنایەوێ ناوی بهێنریت نوسیویەتی”کاتێک کە بانگەواز بۆ خۆپیشاندان کرا، باسی ئەوەیان کردبوو کە دژایەتی تۆپبارانی ناوچەسنورییەکان و هێرشەکانی سەر باشوری کوردستان دەکرێت، بەڵام کاتێک چوومە ئەوێ، خۆپیشاندانێکی حزبی بوو هوتافەکان بژی ئاپۆو ئاڵای هەردوو حزبی پژاک و پەکەکە هەڵدرابوو، بەدەگمەن ئاڵایەکی کوردستانت دەبینی، بۆیە بەشداریم نەکردوو گەڕامەوە”.

هەروەها نوسیویەتی”ئەو برادەرانەی کەبەو خۆپیشاندانە هەستاوون رەنگە بەردەوام رەخنەیان لە پارتی ویەکێتی هەبوو بێت، کە بۆنە نەتەوەییەکان دەکەنە بۆنەی حزبی، بەڵام ئەمە پرسێکی نیشتیمانی بوو، چی دەبوو بڵێن ئەو حزبە سازی دەکات، بەڵام ئاڵای کوردستان هەڵبدرایە؟”.

نوچەنێت بۆ بەدوادا چونی ئەو پرسە، زۆر هەوڵی دا کەسێک لە سەرپەرشتیارانی ئەو خۆپیشاندانە بدوێنێت، بەڵام بەداخەوە نەمانتوانی بەکەسیان بگەین، وێڕای ئەوەی هەوڵێکی زۆرمان دا، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لە فەیسبووک، جەمال سەیدسادقی داینابوو، زانیاری ئەو کوردەی پشتراسکردەوە، کە لەڤیدیۆکاندا وەک دەردەکەوێت زیاتر لە ١١ وێنە ئاڵای عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان هەڵدراوە، لەگەڵ زیاتر لە ٢٠ ئاڵای هەردوو پارتی پەکەکەو پژاک لەبەرانبەردا تەنها یەک ئاڵای کوردستان دەبینرێت و هوتافی بژی سەرۆک ئاپۆش پشکی شێری بەردەکەوێت لە هوتافەکاندا.

نوچەنێت لە دەستخستنی لێدوانی سەرپەرشتیاران خوێنەرانی ئاگادار دەکاتەوە.

بۆ بینینی ڤیدۆکەکە لە پرۆفیلی جەمال سەیدسادقی وەرگیراوە کلیک بکە… .

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com