ده‌قی به‌یاننامه‌كه..
به‌یاننامه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان/گه‌رمیان
ئه‌و زنجیره ناڕه‌زیی و خۆپیشاندان و مانگرتنه‌ی كه به‌هۆی بارودۆخی سیاسی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌یرانه‌كان هاتونه‌ته ئاراوه، سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش لێی بێبه‌ش نییه، بۆیه له پێناو روونه‌دانی حاڵه‌تی نه‌خوازراو له گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ (10/10/2015) له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌شداری نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختمان له‌وه‌كرده‌وه كه داوكاری هاوڵاتیان و چین و توێژه جیاوازه‌كان ره‌وان و هه‌موو لایه‌كمان پشتیوانی ئه‌و داواكارییانه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت داواكارییه‌كان له چوارچێوه‌ی چالاكی مه‌ده‌نی و دوور له توندوتیژی و گرژی بێت، به‌جۆرێك سه‌ر نه‌كێشێت بۆ حاڵه‌تی نه‌خوازراو.
هه‌ر لێره‌شه‌وه ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌و بارودۆخه‌ی كه دوێنی (9/10 2015) له قه‌ڵادزێ هاته ئاراوه، داواش له هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سنووره‌كه ده‌كه‌ین، هه‌ستیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه بكه‌ن و له چوارچێوه‌ی چالاكی مه‌ده‌نیانه و دوور له توندوتیژی خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن، ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتیوانی هه‌موو چالاكییه‌كی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی هاوڵاتیان.
داواش له سه‌ركردایه‌تی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین له‌پێناو ته‌شه‌نه نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان و له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاری بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچی زووه بگه‌نه سازانێكی نیشتمانی و كۆتایی به قه‌یرانه‌كان بهێنن.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه:
•نوێنه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان
•سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
•لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (11)ی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
•باژێڕوانی مه‌كۆی كه‌لاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
•نوێنه‌ری لقی (22)ی پارتی دیموكراتی كوردستان
•به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتووی ئیسلامی له گه‌رمیان
•نوێنه‌ری مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له گه‌رمیان
•به‌رپه‌رسی مه‌ڵبه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له گه‌رمیان
•به‌رپرسی كۆمیته‌ی محه‌لی حزبی شیوعی كوردستان له گه‌رمیان
•به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی حزبی زه‌حمه‌تكێشان