پلانی یەکیەتیی ئەوروپا بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی

0

نوچە-شرق پارسی

بە پێی بەڵگەیەیەکی نهێنی کە دواتر ئاشکرا بووە،یەکیەتی ئەوروپا  لە حاڵی پلاندانانە بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران کۆچبەر کە بە نایاسایی چوونەتە وڵاتانی ئەندامی یەکیەتیی ئەوروپاوە.

بە پێی ئەم بەڵگەیەی ئەنجومەنی یەکیەتیی ئەوروپا،هاتووە کە وڵاتانی ئەندام لەم یەکیەتیە،٨٠٠ ملیۆن یۆرۆیان بۆ دەرکردنی ئەو کۆچبەرانە تەرخان کردووە کە بە شێوەی نایاسایی چوونەتە ئەم وڵاتانەوە و شمولی یاساکانی پەناپەری ناکەن.

لەم بەڵگەیە هەروەها خەجت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کەیەکیەتیی ئەوروپا،دەبێ هەوڵەکانی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بخاتە گەڕ،کە ئەمەش دەبێتە هۆی پێشگرتن بە کۆچی نایاسایی بۆ وڵاتانی ئەندام.

الشرق الاوسط لەم بارەوە دەڵێ کە ناوەرۆکی ئەم بەڵگەیە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی وڵاتانی ئەندا م،لە لۆکزامبۆرگ دەخرێتە بەر باس.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com