بەرپرسى مەڵبەندى راپەڕینى یەکێتى نیشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕەددی دەکاتەوە هیچ دەستێکی حزبی لەپشتی خۆپیشاندەرانەوە هەبێت.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بەرپرسی مەڵبەندی ڕاپەڕینی یەکێتی دەڵێت”ئیدانەى هەر جۆرە ئاڵۆزى و تەقەکردنێک بە سەر هاوڵاتیاندا دەکەین، داواش دەکات ئەو کەسانە رووبەڕووى دادگا و یاسا بکەنەوە کە تەقەیان بە سەر خەڵکدا کردووە”.
عەدنان حەمەى مینا، بەر پرسی مەڵبەندى راپەڕینى یەکێتى نیشتمانى کوردستان، لە سەر دەنگۆی بوونى دەستى حزب لە پشت خۆپێشاندانەکانەوە رایگەیاندووە: رەتیدەکەینەوە هیچ کەسێک لە پشت خۆپێشاندانەکانەوە بووبێت و بە توندیش ئیدانەى هەر جۆرە ئاڵۆزى و تەقەکردنێک بە سەر هاوڵاتیاندا دەکەین.
هەروەها ئاماژەى بەوەشداوە و گوتویەتى: سەرى رێز دادەنەوێنین بۆ شەهیدەکەى ئەمڕۆى قەڵادزێ و داواش لە هاوڵاتیان دەکەین ئاسایشى ناوچەکە بپارێزن، ئەو کەسانە رووبەڕووى دادگا و یاسا بکەنەوە تەقەیان بە سەر ناڕەزایەتییەکانى خەڵکدا کردووە.