گۆرانی وردیله‌کان به‌هه‌ردوو زمانی سویدی و کوردی
به‌رهه‌مێکی تایبه‌ته به منداڵان. بیرۆکه‌ی به‌رهه‌مه‌که بریتیه له نمایش‌کردنی 17 گۆرانی به ناوبانگی مناڵانی سویدی و جیهانی که‌سه‌رجه‌میان وه‌رگێڕاونه‌ته سه‌ر زمانی کوردی سۆرانی . دیاره ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌بوایه زۆر زووتر به‌رهه‌مبهاتایه و مناڵانی کوردی دانیشتووی سوید لێی سوودمه‌ند بوونایه، وه‌ک چۆن به‌زمانه‌کانی تری وه‌ک عه‌ره‌بی و فارسی و چه‌ند زمانێکی دی چه‌ندین ساڵه هه‌یه.
دواجار به‌هه‌وڵی موزیسیۆن غه‌مگین فه‌ره‌ج و دالیا له‌تیف وه هه‌ردوو مامۆستایانی زمانی کوردی سروه جه‌لال و دالیا له‌تیف توانرا ئه‌م خزمه‌ته گچکه‌یه پێشکه‌ش به مناڵانی کوردیش بکرێت تا بتوانن زمانی دایکیان به زیندوویی بهێڵنه‌وه و وه‌ک هه‌ریه‌ک له مناڵانی تری وڵاتانی دی هه‌ست به گرنگی زمان و وڵاتی خۆیان بکه‌ن و که‌سایه‌تی خۆیان پێ گرنگ بێت و شانازی به که‌لتور و موزیکی خۆیانه‌وه بکه‌ن. به گشتی گۆرانیه‌کان سه‌ره‌تا به زمانی سویدی ده‌ووترێن وه له‌پاشدا هه‌مان گۆرانی به زمانی کوردی ده‌ووترێت، زۆربه‌ی تێکسته سویدیه‌کان ڕاسته‌وخۆ بۆ زمانێکی ساده‌ی نزیک به دنیای مناڵ وه‌رگێڕاوه، وه هه‌ندێکی تر له‌گۆرانیه‌کان له‌گه‌ڵ تێکستێکی کوردی‌دا گونجێنراوه که هه‌ڵگری ناوه‌رۆکێکی لێکچوون به گۆرانی یان تێکسته سویدیه‌که. تێکستی سه‌رجه‌م گۆرانیه‌کان به نوسینی لاتینی له پاکێته‌که‌دا پێشکه‌ش کراوه. به هیوای ئه‌وه‌ی که ئه‌م به‌رهه‌مه ببێته ماتریالێکی به‌سوود بۆ مناڵانی قۆناغی پێش خوێندنگه.
به مه‌به‌ستی ده‌ستکه‌وتنی به‌رهه‌می سی دی گۆرانی وردیله‌کان به زمانی سویدی و کوردی سۆرانی له ناوه‌ڕاستی مانگی ئاگۆستیه‌وه واتا مانگی8 په‌یوه‌ندی بکه به‌م ئیمێل ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه :
نرخی1سی دی له وڵاتی سوید ته‌نها 100 کرۆنی سویدیه به پۆست کردنه‌وه بۆ شاره‌کانی سوید ده‌بێته 140 کرۆنی سویدی.
