نوچە-رادیو فردا
رۆژنامەی روسی کۆمر سانت،ئەمرۆ هەینی لە هەواڵێکدا رادەگەیەنێ کە محمد بن سلمان،وەزیری بەرگی سعودیە،رۆژی یەک شەممەی داهاتوو،سەردانی مۆسکۆ دەکات و چاوەڕوان دەکرێ لە لایەن ویلادیمیر پۆتین،سەرۆکۆماری روسیە پیسوازی لێ بکرێ.
بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی ئینتەر فەکس،کۆمێر سانت دەنووسێ:ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە روسیە خەریکی ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سوریە و پشتیوانی کردن لە بەشار ئەسەدە.
لە هەمان کاتدا،دێمیتری پسکۆف،وتەبێژی کرملین دەرابەری ئەگەری دیداری پۆتین لە گەڵ وەزیری بەرگری سعودیە بە ئینتەر فەکسی گوتوە:ئەگەر وەها دیدارێک پشتراست بکرێتەوە،زانیاری پێویست دەدەین.