کوژرانی گەورەترین بەرپرسی سەربازی ئێران لە سوریە

0

نوچە-دیگربان

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران،لە راگەیێندراوێکدا هەواڵی کوژرانی حوسێن هەمەدانی بڵاو کردەوە.

لە راگەیێندراوەی سوپای پاسداراندا هاتووە کە هەمەدانی،ئێوارەی پێنجشەممە،لە کاتی ئەنجام دانی “مەئموریەتی موستەشاری”لە دەوروبەری شاری حلب لە لایەن هێزە تیرۆریستەکانی داعشەوە کوژراوە.

حوسێن هەمەدانی،جێگری قەرارگای”ئیمام حوسێن” و یەکێ لە بەناوبانگترین فەرماندەکانی سوپای پاسداران لە شەڕی ناوخۆیی سوریە بوو.

دەگوترێ هەمەدانی،گەورەترین بەرپرسی سەربازی ئێران لە سوریە بوو کە ئەرکی هەماهەنگی و فەرماندەیی هێزی سەربازیی ئێرانی لەم وڵاتە لە ئەستۆ بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com